کاردانەوەی محەمەد سەڵاح دوای دەنگۆی چوونی بۆ خولی سعودیە
یاریگا
دوای ئەوەی دەنگۆی گواستنەوەی محەمەد سەڵاح بۆ یانەی ئیتیحادی سعودیە بڵاوبووەوە، ئەستێرە مسڕییەکەی لیڤەرپوول خولی نایابی ئینگلیزی بە باشترین خولی جیهان ناو دەبات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆی زۆر لەبارەی ئەگەری چوونی محەمەد سەڵاح بۆ خولی پیشەگەری سعوودیە و پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ئیتیحاد بڵاوکرایەوە، بەجۆرێک لە کۆتاییدا ئەستێرە میسریەکەی لیڤەرپوول بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە.
سەڵاح لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە لاپەڕەی فەرمی خولی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: خولی نایابی ئینگلیزی بە واتای دراما و جوانی، ئەمە باشترین خولە لە جیهاندا.
هەروەها لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر بۆرنمۆس لە خولی نایابی ئینگلیزی، یۆرگن کلۆپ ڕاهێنەری ئەڵمانی لیڤەرپوول، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕۆیشتنی بەشێک لە یاریزانانی لیڤەرپوول ڕایگەیاند، هیچ یاریزانێکی دیکە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەمان جێناهێڵێت.