ئیتاڵیا
یوڤێنتوس شوێنگرەوەی دی ماریا دەدۆزێتەوە
یاریگا
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ماوەیەکە بە دوای شوێنگرەوەی ئانخێل دی ماریا یاریزانی پێشووی یانەکەی دەگەڕێت.
جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، خانمە پیرەکە دەیەوێت دۆمێنیکۆ بێراردی ناوەڕاستکاری ساسولۆ بگوازێتەوە، بەڵام هەردوولا لەسەر وردەکاری گواستنەوەکە رێکناکەون.
رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە ساسولۆ بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکارەکەی، داوای نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام بیانکۆنێری پێشنیاری کردووە ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی بگوازێتەوە.
بێراردی داوای لە یانەکەی کردووە بە ئۆفەرەکەی یوڤێنتوس رازی بن و دەستبەرداری بن، بەڵام یانەکە بە هیچ شێوەیەک بە ئۆفەرەکەی ئەوو یانەیە رازی نیە، بۆیە کێشە لە نێوان هەردوولا دروست بووە.