ئه‌ڵمانیا

یانەیەکی ئیتاڵی نزیکە لە گواستنەوەی پاڤارد

Yariga App

یاریگا

چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی یانەی بایرن میونشنی ئیتاڵی بکرێت بۆ دەستبەرداربوون لە بێنجامین پاڤارد بەرگریکاری بالی راستی فەرەنسی یانەکەیان.

لۆیک تەنز لە رۆژنامەت ئێکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، ئینتەرمیلان بێنجامین پاڤارد بەرگریکاری باڤارییەکانی کردووەتە ئامانج. یانە ئیتاڵییەکە لە زستانی ڕابردووەوە گرنگی بە پاڤار دەدات، پێدەچێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئۆفەرێک پێشکەش بە بایرن میونشن بکات.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووەتەوە باڤارییەکان چاوەڕێ ئۆفەری نێرازۆری دەکەن بۆ یەکلایی کردنەوەی بەرگریکارە فەرەنسیەکەیان.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی بەریتانیاش بڵاویان کردووەتە یانەی مانچێستەر یونایتدیش لەسەر هێلە بۆ گواستنەوەی بێنجامین پاڤارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button