ئیسپانیاگرنگترین

میراتییەکەی کەریم بێنزێما بۆ رۆدریگۆ دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆی بەرازیلی متمانەی بە خۆی هەیە تا بتوانێت شوێنی کەریم بێنزێما بگرێتەوە.

کەریم بێنزێمای فەڕەنسی و ئەفسانەی یانەی ریال مەدرید، لە کۆتایی وەرزی رابردوو پاش 14 ساڵ لە پۆشینی درێسی مێرێنگی ماڵئاوایی لە یانەکە کرد، پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە کرد.

سەرەڕای گواستنەوەی چەند یاریزانێک و گەرم و گوڕی ئەم مێرکاتۆیە بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە تا ئێستا شوێنگرەوەی بێنزێمای نەگواستووەتەوە، بەو هۆیەش کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەر یانەکە، پلانی یاریکردنی گۆڕیوە بۆ سیستەمی ئەڵماسی 4-4-2.

بەمشێوەیەش هەردوو ئەستێرەی بەڕازیلی، ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ سیلڤا رۆلی هێرشبەرانی تیپەکە دەگێڕن، کە ئەوەی دووەمیان ئامادەیە زیاتر پێشکەش بکات تا یانەکە کاریگەری رۆیشتنی کەریم بێنزێمای لەسەر کەمبێتەوە.

رۆدریگۆ لەو بارەیەوە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی ئیگڵۆبۆی بەرازیلی بەمشێوەیە دوا:

رۆژ لەدوای رۆژ هەست دەکەم زیارتر بەرەوپێش دەچم و دەتوانم زیاتر پێشکەش بکەم، وەرز لەدوای وەرز فشاری زیاتر و کاری زیاترم دەبێت کە ئەمەش ویستی منە تا خۆم بسەلمێن، تێدەگەم یاریکردن بۆ مەزنترین یانەی جیهان چەندە گرنگە، هاندەران چاوەڕوانی شتی جیاوازم لێدەکەن، بۆیە پێویستە بەباشی خۆم ئامادە بکەم و بێهوایان نەکەم.

بەهۆی پێکانی کەریم بێنزێما، رۆدریگۆ وەرزی رابردوو بەشێوەیەکی زیاتر بەشداری یارییەکانی یانەکەی دەکرد، ریال مەدریدیش هیواخوازە یاریزانە بەرازیلییەکە هاوشێوەی وەرزی رابردوو شوێنگرەوەیەکی سەرکەوتووی بێنزێما بێت.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسی بەڕازیلییەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی ریال مەدرید. بە درێسی مێرێنگی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 166 یاری کردووە، 38 گۆڵی کردووە و 32 گۆڵیشی درووست کردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا، نازنزوێکی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی شای ئیسپانیەی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

ڤیدیۆ: ریمۆنتادا مێژووییەکەی رۆدریگۆ بەرامبەر مانچێستەر سیتی

کورتکراوەی یارییەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button