ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەهۆی جۆواو فێلیکس ناکۆکی دەکەوێتە نێوان ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ نایەوێت جۆواو فێلیکس بە بارسێلۆنا بفرۆشێت، بەو هۆیە ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان.

پێدەچێت لەم مێرکاتۆیە داهاتووی جۆواو فێلیکسی پۆرتوگالی یەکلایی بکرێتەوە، ئەستێرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، داوای لە یانەکەی کردووە ئاسانکاری بۆ بکان تا خەونەکەی بەدیبێنێت.

بارسێلۆنا وەک پاڵێوراوی سەرەکی دەردەکەوێت بۆ گواستنەوەی جۆواو، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە هیچ ئۆفەریک بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 23 ساڵانییەکە پێشکەش بکات.

بەڵام پاش دوورخرانەوەی ماتیو ئەلێمانی و بوونی دیکۆی پۆرتوگالی بە بەڕێوبەری وەرزشی نوێی بارسا، پێدەچێت بارودۆخەکە بگۆڕێت و دیکۆ گواستنەوەی هاونیشتمانییەکەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا یەکلایی بکاتەوە.

پێگەی Eldesmarque بڵاویکردووەتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید نایەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری جۆواو فێلیکس ببێت، میگێل ئەنجێل جیل مارین، بەڕێوبەری وەرزشی رۆخی بلانکۆس بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات ئەو گواستنەوەیە رووبدات، ئەمەش بووەتە هۆی درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی.

بە تەواوی نازانرێت میگێل بۆ رێگە بە چوونی یاریزانەکە بەرەو بارسێلۆنا نادات، بەڵام ڕەنگە بەهۆی ئەوە بێت نەیەوێت یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانیان لە بەرژەوەندی رکابەرێکی گەورەیان لەدەست بەدن و دواتر بە زیان بەسەریاندا بشکێتەوە.

گرفتی گەورەی ئاتلێتیکۆ و میگێل ئەوەیە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە بە ئاشکرا رایگەیاندووە دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و یاریکردن بۆ بارسا خەونی منداڵییەتی، ئەمەش رەنگە ئاتلێتی ناچاربکات لە کۆتاییدا رێگە بە رۆیشتنی بدەن.

فێلیکس لە هاوینی 2019 بە بڕی 127 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکای پۆرتگالییەوە گواسترایەوە بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید، بە درێسی یانە مەدریدییەکە 131 یاری کردووە، خاوەنی 34 گۆڵ و 18 ئەسیست. نازناوێکی لالیگایشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button