ئیتاڵیا

درێسی سێیەمی میلان بۆ ئەم وەرزە نمایش کرا

یاریگا –

چەند خولەکێک لەمەوبەر ماڵپەری فەرمی ئەی سی میلان وێنەی درێسی سێیەمی تیپەکەیانی بۆ وەرزی 2023-2024 بڵاوکردەوە.

کاتێکی زۆری نەماوە بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی رکابەرییەکانی سێریا ئەی ئیتاڵیا، نزیکەی زۆربەی تیپەکان سێ درێسی تیپەکانیان بۆ ئەم وەرزە بە هاندەران ناساندووە.

میلان پێشتر درێسی یەکەم و دووەمی خۆی بۆ یارییەکانی دەرەوەی یاریگا ناساندبوو، ئێستا کاتی درێسی سێیەمی ئەم تیپەیە، کە هاندەرانی بە بێسەبرانە چاوەڕێی بینینی دیزاینی پوما بوون لەسەر ئەم درێسە.
کۆمپانیای پوما کە سپۆنسەری بەرهەمهێنانی درێسی رۆسۆنێرییە، هاندەرانی ئەم تیپەی بێ هیوا نەکرد و دیزاینێکی تایبەت و سەرنجڕاکێشی بۆیان دیزاین کرد، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە بڵاوبوونەوەی وێنەکانی سەرنجی زۆری هاندەرانی راکێشا.

یانەى میلان بە بڵاوکردنەوەی کلیپێک لە پەیجی فەرمی خۆی لە تویتەر پەردەی لەسەر ئەم درێسە نوێیە لادا و لە چەند خولەکی یەکەمدا بەکارهێنەران بە لێشاوی پێشوازییان لێیکرد کە سەرقاڵی ستایشکردنی ئەم درێسە و هەڵبژاردنی رەنگ و دیزاینە تایبەتەکەی بوون. تەنانەت هەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم درێسە یەکێکە لە باشترین درێسەکان کە لە چەند ساڵی رابردوودا لەلایەن یانە ئەوروپییەکانەوە بەکارهێنراوە.

تێکەڵە رەنگی تایبەت و جیاواز و گەنجانەکەی پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و پێشبینی دەکرێت ئەم یانەیە بتوانێت قازانجێکی زۆری لە فرۆشتنی ئەم درێسە دەست بکەوێت و داهاتێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button