ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ژاپۆنی نزیکە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول نزیکە گرێبەست لەگەڵ واتارو ئێندۆ، یاریزانی نێودەوڵەتی ژاپۆنی و شتوتگارت واژۆ بکات.

تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول و شتوتگارت لەسەر 19 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتوون و یانە ئەڵمانییەکە رەزامەندی لەسەر بە ئێندۆ داوە، گەشتی لیڤەرپوول بکات. ئینجا لەسەر مەرجەکانی کەسی رێکبکەوێت.

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول وێڵە بە دوای دۆزینەوەی یاریزانێک بۆ هێڵی ناوەڕاست، ئەمەش دوای چوونە دەرەوەی فابینیۆ و جۆردان هێندرسن بۆ یانەکانی ئیتیحاد و ئیتیفاقی سعودی.

لیڤەرپوول هەوڵی زۆری لەگەڵ مۆسێس کایسێدۆ و رۆمیۆ لاڤیا دا، بەڵام لە کۆتاییدا چێڵسی هەردوو یاریزانەکەی گواستەوە و رێدز نەیتوانی رکابەری ئۆفەرەکان بکات.

ئێندۆ، کاپتنی شتوتگارتە و لە ساڵی 2020 لە یانەی سینت ترودینی بەلجیکی پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە کرد.

ئێندۆ یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە و لە وەرزی رابردوودا 40 یاری کرد، لە کۆی ئەو یارییانە شەش گۆڵی کرد و پێنج ئەسیستیشی هەبوو.

ئاماری ئێندۆ بەرامبەر یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی بۆندسلیگا لە 2020 – تاوەکو ئێستا

  • زۆرترین تۆپی لە بەرگری پچڕاندووە – 254 جار
  • سەرکەوتووترین لە رووبەڕووبوونەوەی تۆپی بەرز – 219 جار
  • زۆرترین دوورخستنەوەی مەترسی – 175 جار
  • زۆرترین دوورخستنەوەی مەترسی بە سەر – 105 جار
  • دووەم زۆرترین بەرکەوتنی تۆپ – 6511 جار
  • دووەم سەرکەوتووترین پاسی سەرکەوتوو – 3940 جار
  • دووەم زۆرترین خشاندن – 208 جار

یاری داهاتووی لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ لە بەرامبەر بۆرنمس دەبێت و یارییەکەش لە ئانفیڵدڕۆد دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button