ئه‌مریکاجیهان

مێسی نزیکە لە تۆمار کردنی ژمارەیەکی پیوانەیی دیکە

Yariga App

یاریگا –

ئەگەر لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا دەتوانێت بگاتە ریکۆردی دانی ئەلڤێس لە بەدەستهێنانی جام و مێژوو بنوسێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لیۆنێل مێسی گۆڵێکی دیکەی بۆ ئینتەر میامی تۆمارکرد و مێژووی بۆ ئینتەرمەیامی نوسییەوە و یانەکەی گەیاندە یەکەم یاری کۆتایی لە ماوەی مێژووی یانەکەدا (کە لە ساڵی 2018 دامەزراوە). رۆژی شەممە، ئینتەر مەیامی لە یاری کۆتایی جامی خولی ئەمریکا رووبەڕووی یانەی ناشڤیل دەبێتەوە.

مێسی لە 6 یاری لەگەڵ ئینتەر مەیامی 9 گۆڵی تۆمارکردووە و جگە لەوەش توانی یانەکە بگەیەنێتە پشکی کۆنکاکاف. سەرکەوتن دوای سەرکەوتن بۆ مێسی و هاوڕێکانی.

مێسی رێگری لێناکرێت و دەیەوێت ژمارەیەکی پێوانەیی گەورە لە ئەمریکا بەدەستبهێنێت. ئەگەر لە یاری کۆتاییدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، مێسی دەبێتە ئەو یاریزانەی زۆرترین نازناوی لە مێژووی تۆپی پێدا بەدەستهێناوە و لە تەنیشت دانی ئەلڤێس دەبێت. کاپتنی ئەرجەنتینی لە ئێستادا خاوەنی 43 جام و دانی ئەلڤێس خاوەنی 44 جامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button