بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

نێیمار لەبەر ئەم هۆکارە پەیوەندی بە هیلال کرد

Yariga App

یاریگا –

نێیمار داسیلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی دەڵێت، هەمیشە حەزی دەکرد یاریزانێکی جیهانی بێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە کردووە.

دوێنێ دوای چەند ساڵێک لە یاری کردنی بۆ پاریس سانجێرمان، نێیمار ئەم یانەیەی جێهێشت و بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی واژۆ کرد.

ئەم هەنگاوە زۆرێک لە هاندەرانی یاریزانەکە و هەروەها هاندەرانی تۆپی پێی تووشی شۆک کرد چونکە نێیمار هێشتا تەمەنی تەنها 31 ساڵە و پێشبینی دەکرا کاتێکی زیاتر لە تۆپی پێی ئەوروپا بەسەر ببات، بە تایبەت کە باس لە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا لە چەند هەفتەی رابردوودا زۆر گەرم بوو.

بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە بڕیاریداوە لەم هاوینەدا رێچکەی زۆرێک لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێی ئەوروپا بگرێتە بەر و بە پارەیەکی زەبەلاح بچێتە خولی سعودیە کە دەگوترێت موچەکەی ساڵانە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە.

دوای ئەوەی نەیمار پەیوەندی بە یانەی هیلالەوە کرد، لە چاوپێکەوتنێک داگوتی:

لە ئەوروپا چەندین ناسناوم بەدەستهێنا و چێژم لەو کاتە تایبەتە وەرگرت کە لەم کیشوەرەدا هەمبووە، بەڵام هەمیشە ویستومە یاریزانێکی جیهانی بم و خۆم تاقی بکەمەوە لەگەڵ چاڵنجی نوێ و بارودۆخی نوێ لە شوێنی نوێدا.

من بەتایبەتی حەز دەکەم مێژوویەکی نوێی وەرزشی بنووسمەوە، خولی سعودیەش لەم کاتەدا ناوبانگ و یاریزانی پیشەگەری زۆری هەیە. زۆرم بیستوە سەبارەت پێی و دەزانم کە رێچکەی  زۆرێک لە یاریزانانی بەڕازیلیم پەیڕەو کرد کە لەماوەی ساڵانی رابردوودا لە سعودیە یارییان کردووە، کە پێموایە شوێنێکی زۆر باشە.

یانەی هیلال یانەیەکی گەورەیە و هاندەری گەورەی هەیە و باشترین تیپی ئاسیایە. وزەم پێدەبەخشێت کە بڕیارێکی دروست لە کاتی گونجاودا لەگەڵ یانەیەکی گونجاودا بدەم. ئەوان زۆر حەز بە بردنەوە و تۆمارکردنی گۆڵ دەکەن، پلانی من ئەوەیە کە بەردەوام بم لەم پرۆسەیە لە سعودیە و لە هیلال”.

بابەتی زیاتر

Back to top button