ئه‌مریکا

ئینتەر مەیامی گەیشتە یاری کۆتایی

Yariga App

یاریگا –

ئینتەرمەیامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرامبەر فیلادلفیا بە ئەنجامی 1-4 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە یاری کۆتایی جامی خولی ئەمریکا.

بەرەبەیانی زوو، ئینتەرمیامی لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی خولی ئەریکا رووبەڕووی فیلادلفیا بووەوە و توانی بە ئەنجامی 4-1 بەرامبەر ئەم تیپە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ئەم بردنەوەیە بە واتای سەرکەوتنی ئەم تیپە بۆ یاری کۆتایی ئەم پێشبڕکێیە بوو، ئێستاش هەنگاوێک لە بردنەوەی جامی پاڵەوانێتی ئەم پێشبڕکێیە دوورن کە بە دەستکەوتیکی گەورە بۆ ئینتەرمیامی دادەنرێت.

قوتابیەکانی تاتا مارتینۆ بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە دەستیان بە یارییەکە کرد و زۆر زوو توانیان لە خولەکی سێیەمی یارییەکەدا گۆڵی یەکەم لەلایەن جۆزێف مارتینێزەوە تۆمار بکەن بۆ ئەوەی نیشان بدەن کە تەنها ئامانجیان گەیستنە بە قۆناخی کۆتایی و بەدەستهێنانی ناسناوەکەیە.

ئەم گۆڵە ئەوانی لە هێرش بردن نەوەستاند و لە خولەکی 20دا توانیان گۆڵی دووەم تۆمار بکەن. ئەمجارە مارتینێز ئەسیستێکی جوانی بۆ لیۆنێل مێسی کرد، بەجۆرێک ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بە درێسی ئینتەرمیامی توانی جوانترین گۆڵی خۆی تۆمار بکات.

لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی بیستنی فیکەی کۆتایی بوون، رۆبێرت تایلۆر ئەسیستێکی بۆ جۆردی ئەلبا کرد بۆ ئەوەی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا لە خولەکی 3+45 گۆڵێکیتر تۆمار بکات و ئەنجامەکە 0-3 لە بەرژەوەندی ئینتەرمیامی یەکلایی بکاتەوە.

گێمی دووەم تاڕادەیەک هێمن تر بوو و ئەوە فیلادلفیا بوو کە توانی لە خولەکی 75 گۆڵی ئینتەرمیامی بکاتەوە و جیاوازییەکە کەم بکاتەوە، بەڵام ئەم گۆڵە بە تایبەتی سوودی بۆ ئەوان نەبوو و دوای 11 خولەک دەیڤد رویز کە گۆڵی چوارەمی تیپەکەی تۆمارکرد تیری کۆتایی لە فیلادفیا بدات.

ئینتەرمەیامی دەبێت لە یاری کۆتایی رکابەرییەکانی جامی خولی ئەمریکا رووبەڕووی یانەی ناشڤیل ببێتەوە، کە لە یاریی قۆناغی پێش کۆتاییدا بەرامبەر مۆنتەری سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هیوادارە بتوانێت لە مەیامی بباتەوە و جامی پاڵەوانێتییەکە بەرزبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button