ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

فەرمی: نێیمار پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە كرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی هیلالی سعودی گواستنەوەی نێیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی هیلال لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر  گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەكەی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

یانە سعودیەكە بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ و بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا ساڵی 2025 گرێبەستی نێیمار دا سێلڤای بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

لە ڤیدیۆی ناساندنیدا وەك یاریزانی نوێی هیلال نێیمار دەڵێت: من لێرەم لە سعودییە، من هیلالیم.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی: لە ماوەی دوو ساڵدا نێیمار 300 ملیۆن دۆلار وەك موچە وەردەگرێت، ئەو بڕە دەگاتە 400 ملیۆن دۆلار بە زیادكراوەكان و گرێبەستە بازرگانیەكان.

هیلال لە گواستنەوەكانی هاوینەدا چەندین گرێبەستی گەورەی ئەنجامدا و هەریەك لە یاریزانان نێیمار، مالكۆم، نێڤێش ، ساڤیچ و كۆلیبالی گواستووەتەوە ریزەكانی یانەكەی.

نێیمار لەگەڵ پاریس سان جێرمان 6 وەرز یاریكرد لەو ماوەیەدا 173 یاری كرد و توانی 118 گۆڵ بكات و 70 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button