ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
دی کیتیلەیر بۆ ئەتەلەنتا یەکلابووەوە
یاریگا-هەردوو یانەی ئەیسی میلان و ئەتەلەنتا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی چارڵس دی کیتیلەیر بۆ ئەتەلەنتا.
چارڵس هاوینی رابردوو پەیوەندی بە میلانەوە کرد و چاوەڕێی داهاتووییەکی گەورەی لێدەکرا بەڵام نەگەیشتە ئەو ئاستەی کە چاوەڕواندەکرا و سەرەنجام دوای ساڵێک، میلان دەستبەرداری بوو.
بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی دیار، وابڕیارە چوارشەممە یاخود پێنجشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێت و گرێبەستەکە رابگەیەندرێت.
ئەلەتەنیا بە سێ ملیۆن یۆرۆ بە خواستن ئەو یاریزانە دەگوازێتەوە بەڵام مافی کڕینەوەی هەمیشەیی هەیە بە 22 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ چوار ملیۆن یۆرۆ بەپێی ئاست و ئەنجام.
رۆسۆنێری بڕی 10٪ی پارەی فرۆشتنەوەی داهاتووی ئەو یاریزانەش وەردەگرێت.
میلان هاوینی رابردوو بە 35 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی گواستەوە ریزەکانی.