ئیسپانیا

بارسێلۆنا گرێبەستی چەند یاریزانێکی تۆمار کرد

Yariga App

یاریگا –

گرێبەستی ئەلیخاندرۆ باڵدێ و لامین یامال لە لالیگا تۆمارکرا، ئەم دووانەش تا کۆتایی ئەم وەرزە هیچ کێشەیەکیان نابێت لە یاریکردن.

بارسێلۆنا لەگەڵ کێشە داراییەکان دەجەنگێت، بەهۆی کێشە داراییەکانییەوە تاوەکوو یاریەکەیان بەرامبەر خیتافێ تەنها 13 یاریزانی لەبەردەست دابوو، بەڵام فرۆشتنی عوسمان دێمبلێ بە پاریس سانجێرمان و چالاککردنی هێڵی دارایی 120 ملیۆن یۆرۆ وایکرد بارسێلۆنا بتوانێت گرێبەستی یاریزانە نوێیەکان و ئەوانەی گرێبەستەکانیان نوێ کردبوویەوە لە لالیگادا تۆمار بکات.

شەوی رابردوو راگەیەندرا کە بارسێلۆنا توانی باڵدێ و یەمال لە لیستی تیپی یەکەمدا تۆمار بکات. هەردوویاریزان بەرامبەر خیتافی یاریان کرد، بەڵام وەک یاریزانی تیپی دووەمی یانەکە هاتنە ناو یاریگاوە. باڵدێ لە یارییەکەدا درێسی 28ی لەبەردا بوو، بەڵام لەمەودوا بە درێسی ژمارە 3 دەیبینین.

دوای رۆیشتنی ئەلبا، ئێستا باڵدی یاریزانێکی بەرگری چەپی سەرەکییە لە بارسێلۆنا. پێشبینی دەکرێت یامالی تەمەن 16 ساڵ رۆڵێکی جددیتر لە تیپی یەکەمدا ببینێت. لە کۆتا هەفتەکانی وەرزی رابردوودا توانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە یاری بکات و بدرەوشێتەوە.

بێگومان بارسا تاوەکوو ئێستا گرێبەستی مارکۆس ئەلۆنسۆ و ئیگناسی پێنا و ئینیگۆ مارتینێزی تۆمار نەکردووە، بەڵام بەم نزیکانە ئەم کێشەیەش چارەسەر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button