ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن چاوی لەسەر گۆڵپارێزەکەی گواردیۆلایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت داوای ستیڤان ئۆرتێگا گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتی بکات. دۆخی پێکانەکانی مانوێل نۆیەر وایکردووە بایرن میونشن رووبەڕووی کێشەیەکی جددی ببێتەوە لە گۆڵەکەی بۆ وەرزی نوێ.

دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، نۆیەر تووشی پێکانێکی سەخت بوو، پێشبینی دەکرا گۆڵپارێزەکەی میونشن بە تەواوی ئامادەبێت بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی بۆندسلیگا و بتوانێت جارێکی دیکە پاریزگاری لە گۆڵی یانەکەی بکات بەڵام ئەمە رووی نەدا.

لە لایەکی ترەوە یان سۆمەر کە لە گواستنەوەی زستانەدا وەک جێگرەوەی نۆیەر پەیوەندی بە یانەکەوە کرد، لەم هاوینەدا جێی هێشتن و چووە ئینتەرمیلان بۆ ئەوەی جارێکیتر باری بایرن قورس بکات.

یانەکە بەردەوامە لە گەڕان بەدوای گۆڵپارێزێکدا. پێشتر دانوستاندنیان لەگەڵ کێپا ئاریزابالاگا ئەنجامدابوو، بەڵام کاتێک ئۆفەرەکەی ریال مەدرید گەیشتە ئەم یاریزانە، رەتیکردەوە گفتوگۆکان بەردەوام بکات لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە و بڕیاریدا بچێتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

فلۆریان پلێتنبێرگ رۆژنامەنووسی ناسراوی ئەڵمانی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بژاردەی نوێی بایرن میونشن بۆ ئەم پۆستە ئۆرتێگایە کە لە ئێستادا لە مانچستەر سیتییە.

لە چەند رۆژی رابردوودا دانوستاندن لەگەڵ نوێنەران و نزیکانی ئەم یاریزانە کراوە بۆ ئەوەی بزانرێت دەیەوێت پەیوەندی بە بایرن بکات یان نا، ئێستاش بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە بەنیازن ئۆفەرێک پێشکەش بە سیتی بکەن.

هاوکات باس لەوە دەکرێت کە پێپ گواردیۆلا لە ئاستی ئۆرتێگا زۆر رازییە و راهێنەرانی سیتی پلانیان هەیە گرێبەستەکەی تا دوای ساڵی 2025 درێژ بکەنەوە، بەڵام ئەگەر ئەم یاریزانە بە شێوەیەکی تایبەتی بیەوێت سیتی جێبهێڵێت ئەوا دۆخەکە بۆ ئەوان جیاواز دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button