ئه‌مریکاگرنگترین

ئەپڵ کارێکی گەورەی هونەری بۆ مێسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی بەشداری لە دۆکیو-سیریسێکی تایبەت ئەپڵ تیڤی دەکات.

لیۆ مێسی خەریکی بەسەربردنی خۆشترین ساتەکانی ژیانیەتی، ئەمەش دوای تۆمارکردنی هەشت گۆڵ تەنیا لە پێنج یاریدا لەگەڵ ئینتەر مەیامی. کۆمپانیای ئەپڵ کە مافی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەمریکی کڕیوەتەوە، قازانجێکی زۆری لە گواستنەوەی مێسی کردووە و دەیەوێت خولەکە زیاتر بدرەوشێنێتەوە.

بڕیارە دۆکیو-سیریسەکە لە شەش زنجیرە پێکبهێت و سەرەتا، رووداوەکانی پشت پەردەی گواستنەوەی لیۆ مێسی بۆ مەیامی باس دەکات.

ئەم دۆکیو-سیریسە دەبێتە دووەم دەرکەوتنی مێسی لە ئەپڵ تیڤی+، ئەمەش دوای تۆمارکردنی چیرۆکی بردنەوەی مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەرچەندە تاوەکو ئێستا بڵاونەکراوەتەوە.

تیم کووک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ، رەزامەندی لەسەر بەرهەمهێنانی دۆکیو-سیریسەکە دەربڕی و پێی وایە، کاریگەری زۆری لەسەر کۆمپانیاکە دەبێت و لەم رێگەیەوە، ژمارەی بەشداربووانی بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبکاتەوە.

راستە کۆمپانیای ئەپڵ قازانجێکی زۆر لە بەرهەمهێنانی کارە درامییەکە دەکات، بەڵام مێسیش قازانجێکی زۆر دەکات، چونکە لە داهاتی دۆکیو-سیریسەکە، مێسی پشکێکی گەورەی دەبێت، تەنانەت مێسی پشکی لە گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەمریکیش هەیە.

ئەپڵ و یەکێتیی تۆپی پێی ئەمریکی لەسەر گواستنەوەی یارییەکان بۆ ماوەی 10 وەرز رێککەوتن، گواستنەوەی مێسیش هۆکاری سەرەکی گرێبەستی نێوانیان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button