ئاسیاگرنگترین

سێ پاڵەوانیەتی نوێ لە کیشوەری ئاسیا دەستپێدەکەن

Yariga App

یاریگا –

سێ پاڵەوانیەتی نوێی تۆپی پێ لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا دەستپێدەکەن.

یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە وەرزی 2024/2025 سێ پاڵەوانیەتی نوێ دەستپێدەکەن، ئەوانیش بریتین لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2 و جامی رکابەری ئاسیایی.

هەروەها یەکێتییەکە دەیەوێت پاڵەوانیەتییەک لەسەر ئاستی خانمانیش رێکبخات و لە ماوەیەکی نزیکدا وردەکارییەکانی ئاشکرا دەکات.

پاڵەوانیەتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە 24 یانە پێکدێت، ئەم پاڵەوانیەتییە بۆ یانەکانی ئاستی یەکەمی ئاسیا دەبێت. لەسەر ئاستی دووەمی یانەکانیش، پاڵەوانیەتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا 2 دەبێت، لە 32 یانە پێکدێت و بۆ ئاستی سێیەمی یانەکانیش، پاڵەوانیەتییەک بە ناوی جامی کێبڕکێی ئاسیایی رێکدەخرێت و 20 یانە بەشداری تێدا دەکەن.

براوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بڕی 12 ملیۆن دۆلار وەدەگرێت، ئەمەش چوار ملیۆن دۆلار لە خەڵاتی ئێستای پاڵەوانیەتییەکە زیاترە. خاوەن پلەی دووەمیش بڕی شەش ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، بە جیاوازی چوار ملیۆن دۆلار لەگەڵ خەڵاتی ئێستا.

یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا، رێکخستنی ئەم جۆرە پاڵەوانیەتیانەی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی تۆپی پێی ئاسیا گەڕاندەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button