ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
چێڵسی واز لە لیڤەرپوول ناهێنێت و دوای کایسیدۆ سەرقاڵی لاڤیایە
یاریگا- یانەی چێڵسی رکابەری لیڤەرپوول دەکات بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا سەرەڕای خەرجکردنی 115 ملیۆن پاوەند لە مۆیس کایسیدۆی ئەستێرەی برایتن.
سەرەتا لیڤەرپوول هەوڵیدا کایسیدۆ لە چێڵسی برفێنێت بەڵام سەرکەوتوونەبوو، دوابەدوای بێ هیوابوونی لەو یاریزانە، ئێستا لەگەڵ ساوزهامپتن رێککەوتوون بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا.
بەگوێرەی گاردیان، سەرەڕای رێکەوتنی هەردوو یانە، چێڵسی بەنیازە هەوڵ بۆ ناوەڕاستکارە 19 ساڵەکە بدات.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ساوزهامپتن پێشتر 45 ملیۆن پاوەندی لیڤەرپوولی رەتکردبووەوە بۆ لاڤیا بەڵام ئێستا هەردوولا لەسەر 55 ملیۆن پاوەند رێککەوتوون ئەگەر چێڵسی دۆخەکە لە بەرپرسانی ئەنفیڵد تێکنەدات.
لاڤیا دەرچووی ئەکادیمیای مانچێستەر سیتییە و سەرەڕای بچووکی تەمەنی، وەرزی رابردوو بەشداری لە 29 یاری ساوزهامپتن کرد.