یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ یارییەكەیان بەرامبەر وۆلڤز.
وا بڕیارە ئەمشەو لە كۆتا یاریی هەفتەی یەكەمی یارییەكانی پرێمەرلیگ، مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری وۆلڤز بكات.
بۆ ئەو یارییە شەیتانە سوورەكان لە تواناكانی هەریەك لە تۆم هیتن، ئەنتۆنی مارسیال، دین هەندرسن، تایرێل مالاسیا، ئاماد تراوری و راسمۆس هۆیلوند بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:
گۆڵپارێز: ئۆنانا
هێڵی بەرگری: دالۆت ، ڤاران ، مارتینێز ، شۆو
هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، ماونت ، برۆنۆ فێرناندێز
هێڵی هێرشبردن: ئانتۆنی ، راشفۆرد ، گارناچۆ