بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

هیلال وادەی پێشکەشکردنی نەیمار دیاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی  پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ هیلالی سعودی.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، نێیمار لە شاری پاریس پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلالی سعودی و جێهێشتنی سانجێرمان.

بەپێی هەمان سەرچاوە یانە سعودییەکە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ریازی پایتەخت لە بۆنەیەکی گەورەدا نێیمار پێشکەش بە هاندەرانی دەکات و بە میدیاکانیشی دەناسێنێت.

هەر لەو بارەیەوە رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە هیلال گرێبەستەکەی نێیمار یەکلایی دەکاتەوە پاش ئەوەی ناوبراو رازیبووە بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە یانەکە بکات.

هەر بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، پارێزەرەکانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە سەرقاڵن بە پێداچوونەوەی گرێبەستەکە، هیلالیش کاتی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەستنیشانکردووە.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ ماوەی دوو وەرز و تا هاوینی 2025 یاری بۆ هیلال دەکات، بڕی 160 ملیۆن یۆرۆش وەک مووچەی ساڵانە لە یانە نوێیەکەی وەردەگرێت. کە بۆ دوو ساڵ 320 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button