ئێمباپێ چۆن و بۆچی رای گۆڕی و گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێکردەوە؟
یاریگا –
لە یو تێرنێکی 180 پلەییدا، کیلیان ئێمباپێ و دەستەی کارگێڕی پاریس سانجێرمان رێککەوتن و ئەستێرە فەرەنسییەکە، مەشقەکانی لەگەڵ سانجێرمان دەستپێکرد.
پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکدا، گەڕانەوەی ئێمباپێی بۆ مەشقەکان راگەیاند، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی لە گەشتی یانەکە بۆ ئاسیا و دوورخستنەوەی لە مەشقەکانی بە کۆمەڵ.
رۆژنامەی لۆ پاریزیان وردەکاری گۆڕانکارییە گەورەکەی هەڵوێستی هەردوولا ئاشکرا کرد
لە گۆڕانکارییەکی خێرادا کە لە خەیاڵی کەسدا نەبوو، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا، ئێمباپێ یو تێرنێکی گەورەی کرد، چونکە بە هیچ شێوەیەک کیلیان بیرۆکەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەبوو. ئێستا پاریس و کیلیان زۆر لەسەرخۆن و رەنگە بە خێرایی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆکان، بۆ ئەوەی رێگە لە چوونە دەرەوەی بەخۆڕایی ئێمباپێ بگرن.
Est-ce la fin du feuilleton de l'été au PSG ? On vous raconte les coulisses de la réintégration surprise de Mbappé
➡️ https://t.co/KJqwvn7Bpb pic.twitter.com/VISRGfT9FY— Le Parisien | PSG (@le_Parisien_PSG) August 13, 2023
کێشەی سەرەکی پاریس سانجێرمان لە رۆیشتنی ئێمباپێ نییە، بەڵکو نایەوێت بە هیچ شێوەیەک بەبێ بەرامبەر دەستبەرداری ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیان بن.
ئێمباپێ لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە بە دەستەی کارگێڕی پاریسی راگەیاند، کە نیازی چوونە دەرەوەی نییە و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لە پاریس بمێنێتەوە، سەرباری ئەمەش ئامادەیە قسە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات. کیلیان پێداچوونەوەی بە بڕیاری رەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی پاریس کردەوە، چونکە ئێمباپێ هەستی بە خیانەت کرد، دوای ئەوەی لە هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێ کردەوە، کەچی یانە پاریسییەکە پابەندی بەڵێنەکانی نەبوو.
Look how happy Mbappe is after destroying Madrid transfer market for the 5th time 😭😭 pic.twitter.com/VR0FKkMJ22
— 𝐃𝐀𝐌 🇦🇺 (@Futbol_DAM) August 13, 2023
رۆژنامەکە وردەکاری دیکەی پشت رێککەوتنی ئێمباپێ و پاریسی ئاشکرا کرد
دوای چالاکییەکانی پاریس لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، ئێمباپێ هەست دەکات یانەکە نیاز پاکی نواندووە، بۆیە بیرۆکەی گۆڕی و ئێستا ئامادەیە قسە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات. ئێمباپێ بە تەواوی گرێبەستەکانی پاریسی لەم هاوینەدا رازییە، ئەویش هێنانی عوسمان دێمبێلی، هاوڕێی نزیکی کیلیان و گواستنەوەی گۆنچالۆ رامۆس، ئەستێرەی هێڵی پێشەوە، جیا لەمەش ئێستا کار بۆ گواستنەوەی کۆلۆ موانی دەکەن.
ئێمباپێ ئامادەی یاری یەکەمی پاریس لە وەرزی نوێی لیگ وەن لە بەرامبەر یانەی لۆریان بوو، شان بە شانی ماڵبات و دێمبێلی.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کیلیان ئێمباپێ لەسەر گرێبەستەکەی تاوەکو 2025 بەردەوام دەبێت، بەو مەرجەی لە هاوینی داهاتوودا، رێگەی پێبدرێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.