موندۆ وردەکارییەکانی گواستنەوەی کانسێلۆ بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات
یاریگا –
جواو کانسێلۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی چەند هەنگاوێک لە بارسێلۆنا دوورە.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئامانجی سەرەکی بارسا لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا، گواستنەوەی یاریزانێکی باڵی راستە.
کانسێلۆ وەرزێکی پڕ لە گۆڕانکاری بەڕێکرد، لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو، بە خواستن یاری بۆ بایرن میونشن کرد و بۆ وەرزی نوێش لە بژاردەکانی پێپ گواردیۆلادا نییە.
کانسێلۆ لە سەرەتای وەرزی رابردوو 26 یاری لەگەڵ مان سیتی کرد و پاشان بە خواستن چووە میونشن، بەڵام ئەگەر یانە باڤارییەکە ویستی گۆڕینی گرێبەستەکەی بۆ هەمیشەیی هەبوواویە، پێویست بوو بڕی 70 ملیۆن پاوەند بە پاڵەوانی پرێمەرلیگ بدات.
بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ ئیلکای گوندۆگان، ئینیگۆ مارتینێز و ئۆریۆل رۆمیۆ کردووە، هەریەکە لە عوسمان دێمبێلی، سێرجیۆ بوسکێتس، فرانک کیسیێ، جولیان ئاراوخۆ، ئارناوس تیناس، نیکۆلاس گۆنزالێس، ئەلێکس کۆیادۆ، خۆردی ئالبا، ساموێڵ ئومتیتی و پابلۆ تۆرێ ریزەکانی یانە کاتالۆنییەکەیان جێهێشتووە.
کانسێلۆ 21 یاری لەگەڵ میونشن کرد، گۆڵێکی کرد و شەشی دیکەشی دروست کرد.
گرێبەستی کانسێلۆ لە هاوینی 2027 لەگەڵ میونشن بەسەردەچێت و لە 2019 بە بڕی 56 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە سیتیزنز کرد.
پێشثر کانسێلۆ یاری بۆ یانەکانی ڤالێنسیا، بێنفیکا، یوڤێنتوس و ئینتەر میلان کردووە.