ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پۆچێتینۆ باس لە دەنگۆی پەیوەندیكردنی كیپا بە ریال مەدریدەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە دەنگۆی پەیوەندیكردنی كیپا ئەریزابالاگا بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە دەكات.

زۆربەی سەرچاوەكان باس لە رێككەوتنی نێوان كیپا و ریالمەدرید دەكەن، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

كۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید تووشی پێكان بوو لە بەستەری ئەژنۆیدا و بەهۆیەوە شەش مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

شەوی رابردوو چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە دوای یارییەكە پۆچێتینۆ ووتی: بێگومان كیپا مۆڵەتی لە یانەكەوە هەیە بۆ دانوستانكردن لەسەر ئەگەری رۆیشتن لە یانەكە، دوای گرێبەستكردن لەگەڵ رۆبێرت سانچێز.

بەردەوام بوو ووتی: ئەوەی لەگەڵ كیپا روویدا زۆر خێرا بوو، دەنگۆی پەیوەندیكردنی بە ریال مەدریدەوە بێگومان راستە، با ببینین بزانین لە 24 بۆ 48 كاتژمێری داهاتوودا چی روودەدات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا چێڵسی رۆبێرت سانچێز گۆڵپارێزی یانەی برایتنی ئینگلیزی گواستەوە ریزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button