ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهسعوودیە
ووردەکاری گرێبەستەکەی هەڵبژاردەی سعوودیە بۆ مانچینی
رۆبیرتۆ مانچینی لەهەمان رۆژدا وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئیتاڵیا هێنا و نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی هەڵبژاردەی سعوودیە.
رۆبێرتۆ هەمیشە خەونی ئەوەبووە راهێنەرایەتی وڵاتەکەی بکات، لە 2018دا ئەو ئەرکەی پێ سپێردرا و لە 2023 کەوتەر بەر شاڵاوی تەوژمی پڕ پارەی سعوودییەکان.
بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆ، ماوەیەکی زۆرە یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە هەوڵ بۆ مانچینی دەدات، ئێستا رێککەوتوون لەسەر مووچەی 18 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە. بەوەش دەبێتە یەکێک لە راهێنەرە دەوڵەمەندەکانی تۆپی پێ. گرێبەستەکەی مانچینی بۆ سێ ساڵە و ئەگەر تا کۆتایی بمێنێتەوە، ئەوا 54 ملیۆن یۆرۆ بەکۆی گشتی وەردەگرێت.
سعوودیە تاوەکو مانگی سێی ئەمساڵ لەلایەن هێرڤی ریناردی فەڕەنسییەوە راهێنەرایەتی دەکرا بەڵام ناوبراو وازی لە پۆستەکەی هێنا تاوەکو ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئافرەتانی فەڕەنسا.