ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چیلسی کاسپەر شمایکڵی کردۆتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی گواستنەوەی کێپا ئاریزابالاگا بۆ یانەی ریال مەدرید، یانەی چێڵسی بەنیازە کاسپەر شمایکڵ وەک جێگرەوەی ئەم گۆلپارێزە بگوازێتەوە.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی گرێبەستی کێپا بە خواستن لەگەڵ ریال مەدرید، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرای دەکات کە کاسپەر شمایکل سەرەکیترین بژاردەی چێڵسییە بۆ جێگرتنەوەی کێپا.

لەدوای ئەوەی کە تیبۆ کۆرتوا گۆلپارێزی یانەی ریال مەدید تووشی پێکانێکی قورسی ئەژنۆی بوو هەر زوو بەڕێوبەرانی ریال مەدرید کێپا ئاریزابالاگایان وەک شوێنگرەوەی کۆرتۆوا دەست نیشان کرد بەم بحنەیەوە یانەێ چێڵسیش بە دوای گۆڵپارێزێک دا دەگەڕێت.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، کاسپەر شمایکڵ گۆڵپارێزی یانەی نیس دەتوانێت جێگەی کیپا لە چێلسی بگرێتەوە. شمایکل دوای 10 ساڵ لە یانەی لیستەر سیتی هاوینی رابردوو رووی لە خولی فەرەنسا و یانەی نیس کرد، بەڵام ئێستا رەنگە جارێکیتر بگەڕێتەوە پریمەرلیگ.

هەرچەندە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە کۆنگرە rۆژنامەوانییەکەدا پێش یارییەکەی لیڤەرپوول ئاماژەی بەوەدا کە لەم وەرزەدا پشتی بە کیپا ئاریزابالاگا دەبەستێت، بەڵام ئۆفەرەکەی ریال مەدرید سەرنجی گۆڵپارێزەکەی بۆ لای خۆی راکێشاوە و تەنانەت رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە بایرن میوشنیشەوە بکات.

ئەگەر هیچ بابەتێکی تایبەت روونەدات، کێپا بە خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ دەچێتە یانەی ریال مەدرید و بڕیارە شمایکڵ جێگەکەی لە چێلسی بگرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button