بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ کیلیان ئێمباپێ و ناسر خلێفی لە کەمپی مەشقەکانی پاریس سانجێرمان یەکتریان بینی وکۆبووونەوە، هەموو شتێک دەریدەخات کە بەم نزیکانە گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.

لە ئەمڕۆ بەیانییەوە گۆڕانکاری گەورە لە پاریس سانجێرمان روویداوە و پەیوەندی نێوان کیلیان ئێمباپێ و یانەکە لە پڕێک باشتر بووە. ئەمە لاپەڕەیەکی نوێیە لە دۆسیەکەی ئێمباپێدا. هەرچەندە پێناچێت بەم نزیکانە دۆخی ئەو یاریزانە لەگەڵ پاریس سانجێرمان چارەسەر بکرێت، بەڵام گۆڕانکاری نوێ روویداوە کە هەمووان تووشی شۆک کردووە.

یانە فەرەنسییەکە ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک رایگەیاند، هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵەکە چیتر لەگەڵ یاریزانە دوورخراوەکان مەشق و راهێنان ناکات و دەگەڕێتەوە تیپی یەکەم لەگەڵ ئەوان بەردەوام دەبێت.

نزیکەی مانگێک پێش ئێستا ئێمباپێ لە تیپی یەکەم دوورخرایەوە و لەو کاتەوە تا شەوی رابردوو هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتبوو. بانگهێشتی گەشتی ژاپۆن نەکرابوو و بەشداری هیچ کام لە یارییە دۆستانەکانی پێش وەرزەکەی نەکردووە، بەڵام لەمڕۆوە دۆخەکە تەواو جیاوازە.

ئەمانەش لەدوای ئەوە روویاندا کە یاریزانەکە لەگەڵ ئەگەری جێهێشتنی یانەکە بوو، بەڵام ئێستا بە دوور نازانرێت کە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

دوێنێ لە یاریگای پارک دو پرینس لە ناو هاندەران لەگەڵ براکەی و عوسمان دێمبلی سەیری یارییەکەی پاریس سانجێرمان و لۆریانی دەکرد و ئەمڕۆش لەدوای چەند هەفتەیەکی پر لە ناکۆکی لەگەڵ تیپی یەکەم دەستی بە مەشق کردەوە. پاریس سان جێرمان پێشتر جەختی لەوە کردبۆوە کە ئێمباپێ یان لەم هاوینەدا گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە یاخۆد یانەکە جێدەهێڵێت. یاریزانەکەش پێداگری لەسەر مانەوەی دەکات و پێدەچێت هەردوولا گەیشتبنە چارەسەرێک بۆ دەرچوون لەم کێشەیە.

گرێبەستە نوێیەکە دەکرێت بڕگەیەکی ئازادکردنی لەگەڵ ژمارەیەکی دیاریکراو بۆ هاوینی داهاتوو بێت بۆ ئەوەی ئێمباپێ لانیکەم بە خۆڕایی پاریس سانجێرمان بەجێنەهێڵێت.

بەگوێرەی راپۆرتی BBC، بەیانی ئەمڕۆ ناسر خلێفی گەیشتە شاری وەرزشی پواسی لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ کۆبویەوە. دوای گفتوگۆی نێوان سەرۆک و یاریزانەکە، یانەکە بڕیاری کۆتایی دەدات و دواتر لویس ئێنریکی ئاگادار دەکاتەوە، هەموو شتێک دەریدەخات کە ئێمباپێ لە یانە پاریسیەکە دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی درێژ دەکاتەوە کە ئەمەش شۆکێکی گەورەیە بۆ ریال مەدرید و هاندەرانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button