ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

سێرجی رۆبێرتۆ چ رۆڵێک لە گواستنەوەی نێیمار دەگێڕێت؟

Yariga App

یاریگا –

سێرجی رۆبێرتۆ، کاپتنی بارسێلۆنا باسی وردەکارییە هونەرییەکانی گەڕانەوەی نێیماری لەگەڵ خودی ئەستێرە بەرازیلییەکە کردووە.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، نێیمار، یاریزانی پاریس سانجێرمان سوورە لەسەر گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا، ئەمەش دوای جیابوونەوەی لە یانە کاتالۆنییەکە لە ساڵی 2017. هەرچەندە لە نێو دەستەی کارگێڕی بارسادا، رای جیاواز لەسەر گەڕانەوەی نێیمار هەیە.

لە دوای فرۆشتنی 29.5%ی پشکەکانی بارسێلۆنا لە بەرهەمەکانی دیجیتاڵی بارسا ڤیژن، بڕە پارەیەکی باش بۆ گەنجینە یانە زیادبوو، ئەمەش وایکردووە، بارسا پەلە لە گواستنەوەی یاریزانان بکات. چونکە دەتوانێت یاریزانی زیاتر لە لالیگا تۆمار بکات.

سێرجی رۆبێرتۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت

ئەمە دڵخۆشم دەکات، چونکە یاریزانێکی پێشووە و هاوڕێی منە، چەندین یادەوەری جوانمان بەیەکەوە هەیە. کاتێک نێیمار لەگەڵ ئێمە بوو، یەکێک بوون لە باشترین سالەکانی بارسێلۆنا، هەموو شتێکمان بەدەستهێنا. نێیمار یاریزانێکی جیاوازە و دڵنیام دەتوانێت هێزێکی زۆر بە یانەکەمان بدات. بەڵام لە کۆتاییدا من دوا بڕیار نادەم، بەڵکو کەسانی تایبەتمەند بەم بوارە بڕیاری لێدەدەن، ئێمە دەمانەوێت باشترین یاریزانان لە تیمەکەمان کۆبکەینەوە.

نێیمار
نێیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان

سێرجی رۆبێرتۆ لە چاوپێکەوتنەکەیدا، دانی بەوەنا کە پەیوەندی بە نێیمارەوە کردووە، بەڵام رەتیکردەوە وردەکارییەکان ئاشکرا بکات و بە ‘نهێنی’ وەسف کرد.

چەند سەرچاوەیەک لە نێو یانەکە بە ESPN یان راگەیاندووە، گەڕانەوەی نێیمار ئاسان نییە، چونکە لەڕووی ماددیەوە زۆر ئەستەمە و بارسا پێویستی بە پارەی کاشی زیاترە.

هەرچەندە چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا زۆر ئەم گواستنەوەیەی بە دڵ نییە و لە ئاوێتەبوونەوەی لەگەڵ شێوازی بارسا دڵنیانییە، بەڵام خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا بە توندی پاڵپشتی لەم گرێبەستە دەکات.

هەینی رابردوو، بارسێلۆنا ناوی رۆناڵد ئاراوخۆ و ئیلکای گوندۆگانی لە لیستی یاریزانانی لالیگا تۆمار کرد و ئەمشەو بەشداری یارییەکەی بەرامبەر خێتافی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button