بازاڕی گواستنه‌وه‌

گرانترین پێکهاتەی میرکاتۆی ئەم هاوینە

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوە دەچێتە قۆناغی کۆتایی و دوای 31 ئەم مانگە دەرگاکانی گواستنەوە دادەخرێن. بێگومان لە مانگی تەمموزدا جوڵانەوە زۆر هەبوون، کە بە هاتنە ناوەوەی خولێکی نوێ بۆ بازاڕی گواستنەوەی نێودەوڵەتی وەک سعودیە بازاڕەکە بەهێزتر بوو.

ئەمڕۆ گواستنەوەی هاری کەین بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ بایرن میونشن وەک یەکێک لە باشترین کڕینەکانی گواستنەوەی ئەم هاوینە بە فەرمی بوو.

پێگەی مارکا تیشک دەخاتە سەر هەڵبژاردنی گرانترین پێکهاتەی گواستنەوەکانی کە ئەم هاوینە کراوە. بێلینگهام تاکە نوێنەری تۆپی پێی ئیسپانیایە لەم لیستەدا، ئەمەش بەهۆی ئەو 103 ملیۆن یۆرۆیەی ریال بۆ گواستنەوەکەی خەرجیکرد.

بەپێی نەتەوە، ئینگلتەرا لەپێش وڵاتانی ترەوەیە و سێ نوێنەری هەیە کە بریتین لە دیکلان رایس، هاری کەین و جود بێلینگهام. وە لەڕووی خولەکانەوە پرێمەرلیگ زیاتر لە خولەکانیتر یاریزانی گرانبەهای هەیە.

گۆڵپارێز: ئەندرێ ئۆنانا (مانچستەر یونایتد): 52 ملیۆن یۆرۆ

ئەم گۆڵپارێزە ئینتەرمیلانی بەجێهێشت و بە گواستنەوەی 52.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەریونایتدەوە کرد. گۆڵپارێزە کامیرۆنی تەمەن 27 ساڵانەکە کە لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا هاتە دەرەوە و لە ژێر دەستی تێن هاگ لە ئەیاکس گەشەی کرد، جارێکیتر لەلایەن راهێنەرێکی هۆڵەندییەوە سەرکردایەتی دەکرێت. دوای ئیسپانیا و هۆڵەندا و ئیتاڵیا، ئینگلتەرا دەبێتە چوارەم وڵات کە ئۆنانا یاری تێدا بکات.

هێڵی بەرگری راست: پێدرۆ پۆرۆ (تۆتنهام): 40 ملیۆن

لێرەدا یەکەم (و تاکە) ئیسپانی لە لیستەکەدا دەردەکەوێت. پۆرۆ کە وەرزی رابردوو بە خواستن لە سپێرزی ئیسپانیا یاری دەکرد، تا ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ تۆتنهام واژۆکرد و بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ. ئەم یاریزانە تەمەن 24 ساڵە پێشینەی یاری کردنی لە مانچێستەرسیتی و ڤایادۆلید و سپۆرتینگ لیشبۆنە هەیە.

 

بەرگری ناوەڕاست: یوشکۆ گواردیۆل (مانچستەر سیتی): 100 ملیۆن

گرانترین هێڵی بەرگری ناوەڕاست لە مێژوودا، کە لەم ژمارەیە پێوانەییەدا ماگوایەری تێپەڕاند، بۆ سەقامگیرکردنی هێڵی بەرگری مانچستەر سیتی لە سەردەمی پێپ گواردیۆلا کڕدرا. یاریزانە کرواتییە تەمەن 21 ساڵەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆکردووە و یەکەم ئەزموونی خۆی لە ئینگلتەرا ئەنجامدەدات دوای ئەوەی لە ریزەکانی لاوانی دینامۆ زاگرێب و ئاڕ بی لایپزیگەوە هاتە دەرەوە.

یاریزانی ناوەڕاست: کیم مین خای (بایرن میونشن): 50 ملیۆن 

ئەو یاریزانە کۆریای باشوورە لەلایەن بایرن میونشنەوە بۆ جێگرەوەی لوکاس هێرناندێز گواسترایەوە. بەرگریکارە تەمەن 26 ساڵەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەڵمانییەکان تا ساڵی 2028 واژۆکرد.

بەرگریکاری چەپ: لوکاس هێرناندێز (PSG): 45 ملیۆن

هەرچەندە لوکاس هێرناندێز دەتوانێت لە هێڵی بەرگری ناوەڕاستیش یاری بکات، بەڵام وەک بەرگریکاری سەرەکی چەپ بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسای براوەی مۆندیالی 2018 یاریی کردووە و لە پاریس جارێکیتر دەبێتەوە بەرگریکاری چەپ.

یاریزانی ناوەڕاست: دیکلان رایس (ئارسناڵ): 120 ملیۆن

گرانترین کڕین لەم بازاڕە گواستنەوەیەدا ئارتێتا لە ئارسناڵ ئەنجامی داوە. لەندەنییەکان بڕی 120 ملیۆن یۆرۆیان داوە بۆ ئەوەی جێگرەوەی گرانیت ژاکا بگوازنەوە. وێستهام یانەیەکی بچووک بوو بۆ یاریزانە ئینگلیزەیە تەمەن 24 ساڵانەکە و ئارسناڵ هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی ژیانی وەرزشی ئەو یاریزانەدا.

یاریزانی ناوەڕاست: جود بێلینگهام (ریال مەدرید): 103 ملیۆن 

گرانترین کڕینی خولی ئیسپانیا جود بێلینگهامە کە بە کەمێک زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆندی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد.

 

یاریزانی ناوەڕاستی هێرشبەر: کێی هاڤێرتز (ئارسناڵ): 75 ملیۆن

دووەم گەورەترین گرێبەستی ئارسناڵە لەم وەرزەدا و بەگرێبەستیکی 3 ساڵە یانەی چێلسی بەرەو ئارسناڵ بەجێهێشت.

یاریزانی باڵی ڕاست: مالکۆم ( هیلال): 60 ملیۆن

سعودیە لەگەڵ مالکۆم لەم لیستە یازدە کەسییەدا دەردەکەوێت. ئەم یاریزانە بەڕازیلییە زینیتی بەجێهێشت بۆ یانەی هیلال لە سعودیە. هیلال بڕی 60 ملیۆنی بۆ یاریزانە پێشووەکەی بارسێلۆنا خەرج کردووە و تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کردووە.

هێرشبەری ناوەڕاست: هاری کەین (بایرن میونشن): 100 ملیۆن

دوای یەک ساڵ یانەی بایرن میونشنی ئەلمانی توانی شوێنگرەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بگوازێتەوە. دوای ململانێیەکی زۆر، دواجار تۆتنهام رازی بوو کەین بە 100 ملیۆن یۆرۆ بنێرێتە بایرن و ئەم گواستنەوەیە ئەمڕۆ بە فەرمی کرا.

هێرشبەر: هارڤی بارنز (نیوکاسڵ یونایتد): 44 ملیۆن

نیوکاسڵ لە ساڵی 2021ەوە لەلایەن وەبەرهێنانی گشتی سعودیەوە بەڕێوەدەبردرێت و ئەم وەبەرهێنانەش بەرهەمی خۆی هەیە. نیوکاسڵ لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکات و ئێستا دەیەوێت پێگەی خۆی بە گرێبەستەکانی وەک بارنز پتەوتر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button