فه‌ره‌نسا

ئێمباپێ تووشی زیانێکی مادی زۆر دەبێت

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان بە هۆی یانەی ریال مەدریدەوە گەر بیەوێت بێبەرامبەر پەیوەندیان پێوەبکات و بڕیاری درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2025 رەت بکاتەوە، بڕی 199.5 ملیۆن یۆرۆ لەدەست دەدات.

کیلیان ئێمباپێ هۆکاری تەواوی بۆ مانەوە تا کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە. دەیەوێت ساڵێکی تر دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی بێبەرامبەر بچێتە ریال مەدرید. گواستنەوەی ئەم هاوینە بۆ ئەو یاریزانە فەرەنسییە بۆ یانەی ریال مەدرید پێناچێت گرێبەستێکی باش بێت، چونکە بەگوێرەی رۆژنامەی لۆمۆند ئێمباپێ بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ لەدەست دەدات گەر بچێتە یانە مەدریدیەکە.

ئەم بڕە پارەیە خەیاڵییە و مەحالە ئێمباپێ بە ئاسانی دەست بەرداری ببێت. پێویستە لەبیرمان بێت کە لە 31ی تەمموزدا قیستی یەکەمی پاداشتی دڵسۆزییەکەی کە 40 ملیۆن یۆرۆیە، وەرگرتووە، هەروەها لە یەکەمی ئەیلولدا کە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە کۆتایی دێت قیستی دووەم وەردەگرێت، بە کۆی گشتی 80 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداش وەردەگرێت.

رۆژنامە فەرەنسییەکە دڵنیایی دەدات کە مباپێش 200 ملیۆن یۆرۆی لەدەست دەدات، لەم دۆخەی ئێستادا ئەگەر ئێمباپێ گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ دەخرێتە سەر هەژمارەکەی.

ئەم بڕە پارەیە پاداشتێکی دیکەی زیادکراوی لەگەڵە کە بڕی 9.5 ملیۆن یۆرۆیە کە بڕیارە بە دوو قیست بدرێت. مووچەکەی کۆی گشتی 75 ملیۆن یۆرۆ بۆ وەرزی 2024-2025 لەخۆ دەگرێت. بۆیە بە گشتی ئێمباپێ زیاتر لە 199.5 ملیۆن یۆرۆی زیان بەردەکەوێت گەر پەیوەندی بە یانەی ریالەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button