ئهمریکا
مێسی لە ئایفۆن 14 قازانجی بۆ ئەپڵ زیاترە!
یاریگا
خۆرخێ ماس یەکێک لە خاوەن پشکەکانی یانەی ئینتەر مەیامی ئاشکرای دەکات هاتنی لیۆنێل مێسی بۆ یانەکەیان، سوودی بەرچاوی بۆ یانەکەیان کۆمپانیای Apple هەبووە.
هاوبەشەکەی یانە ئەمریکیەکە لە تویتێکدا نوسیویەتی، هاتنی ئەستێرەکەی تانگۆ بۆ یانەکەیان سوودێکی بێ وێنەی هەبووە، ئەو یاریزانە بووەتە هۆی ئەوەی رێژەی %50 ئیسپانی زمانەکانی جیهان بۆ یانەکەیان زیاد بێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا خۆرخێ ماس دەڵێت، لەوەتەی مێسی پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە، بەشداربووانی ئەپڵ تیڤیش بە شێوەیەکی بەرچاو و بێ وێنە زیادی کردوون، بەجۆرێک خەریکە ئەو یاریزانە زیاتر لە ئایفۆن 14 سوودی بۆ کۆمپانیاکە دەبێت.
مێسی لەوەتەی پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی کردووە، لە کۆی 4 یاریی لەگەڵ ئەو یانەیە 7 گۆڵ 1 ئاسیستی تۆمار کردووە و یانەکەی گەیاندووەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەمریکا.