ریال مەدرید بە کۆمەلێک کێشەوە رووبەرووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە
یاریگا
ریال مەدرید لە کاتێکدا لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا رووبەرووی ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە، کۆمەلێک لە یاریزانەکانی بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.
دوێنی هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بووە مانشێتی رۆژنامەکانی جیهان، ئەویش پێکانی تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیکی یانە شاهانەکە بوو، ئەو یاریزانە هەر زوو بەهۆی ئەو پێکانەی لە بەستەرەکانی ئەژنۆی تووشی بوو نەشتەرگەری بۆ کراو و ئەستەمە ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکات.
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە لە یەکەم کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ئەم وەرزە لەبارەی پێکانەکەی گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەی گووتی
دوێنێ ڕۆژێکی باش نەبوو بۆ ئێمە و هەموومان زۆر دڵتەنگین بە پێکانەکەی کۆرتوا. بەڵام دەبێت قبووڵی بکەین کە ئەم پێکانانە لە تۆپی پێدا ڕوودەدەن و ڕێگریکردن لێیان ئەستەمە و دڵنیاشم دەتوانین شوێنگرەوەی بدۆزینەوە، دەبێت گەشبین بین کە لینۆن بە باشی دەتوانێت پارێزگاری لە گۆڵەکەمان بکات
ئەم پێکانەی کۆرتوا لە کاتێکدایە پێشتر سێ یاریزانی دیکەی ئەو یانەیە واتە ئاردا گولەر و دانی سیبایۆس و هەروەها فێرلاند مێندی بەهۆی پێکان ناویان لە لیستی یاریی سەرەتای ئەم وەرزە دوور خرایەوە و ئەو سێ یاریزانەش لەوانەیە بێ بەش لە چەند یارییەکی یانەکەیان.
راهێنەرەکەی مێرنگی لەبارەی تەندروستی ئاردا گولەر یاریزانی نوێ یانەکەشی کە لە راهێنانەکان ئەویش بە هەمان شێوە تووشی پێکان بوو گووتی
ئاردا لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە زوتر دەگەرێتەوە یاریگاکان، پێموایە زۆری نەماوە بگەرێتەوە و ئەو یاریزانە لە ماوەیەکی نزیک دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە
کارلۆ لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەری نوێ لەم هاوینە بۆ ریزەکانی یانەکەیان گووتی
ئێمە یاریزانی پێویستمان لە هێلی پێشەوە بەردەستە، ڤینی و رۆدریگۆ ئاستێکی باش پێشكەش دەکەن و یاریزانی وەکو ڤالڤێردی و کرووس و کاماڤینگا و ئەوانی دیکەش دەتوانن لە گۆڵ تۆمار کردن هاوکاریان بکەن
ریال مەدرید شەوی داهاتوو لە کاتێکدا لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی لالیگا دەبێتە میوانی ئاتلێتیک بیلباو، لە پێنج یاریی رابردوو بەرامبەر ئەو یانەیە 4 یارییان بردووەتەوە و لە 1 یاریش هەردوولا بەرامبەربوینە.
لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی ریال مەدرید: