ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کایسێدۆ ئۆفەرەکەی لیڤەرپوولی رەتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

مۆیسێس کایسێدۆ، ئۆفەرەکەی یانەی لیڤەپوولی رەتکردووەتەوە و تەنیا چێڵسی دەوێت.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، ئەستێرەی یانەی بڕایتن مۆیسێس کایسێدۆ یانەی لیڤەرپوولی ئاگادارکردووەتەوە، کە ئارەزوو ناکات پەیوەندی بە رێدز بکات، بەڵکو تەنیا دەیەوێت یاری بۆ چێڵسی لەندەنی بکات.

سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەی لیڤەرپوول ئاشکرایکرد کە یانەکەی لەگەڵ بڕایتن گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی کایسێدۆ، بەڵام یاریزانەکە نایەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ناوەڕاستکارە ئیکوادیۆرییەکە لە مانگی ئایارەوە لەگەڵ چێڵسی لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە، نایەوێت لە بەڵێنەکەی پەشیمان ببێتەوە و تەنیا چێڵسی دەوێت.

هەر بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، چێڵسیش خۆی بەدەستەوە نەداوە، تا دوا خولەک دەجەنگێت، ئێستاش ئامادەکاری دەکەن تا ئۆفەریکی نوێ پێشکەش بە بڕایتن بکەن.

ئەگەر کایسێدۆ رازیبێت بەیوەندی بە لیڤەرپوول بکات، ئەوا بە بەهای 110 ملیۆن پاوەند دەبێت بە گرانبەهاترین یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ، بەڵام تا ئێستا بەو ئۆفەرە رازی نییە.

هاوکات رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو پێدرۆ ئەلمێیدا بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی گواستنەوەی کایسێدۆی یەکلایی کردووەتەوە و یاریزانەکە بووە بە یاریزانی نوێی بلوز.

بابەتی زیاتر

Back to top button