ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئێدسن ئەلڤارێز بۆ وێستهام

Yariga App

یانەی وێستهام یونایتد بەفەرمی گواستنەوەی ئێدسن ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەجاکس ئەمستەردامی راگەیاند.

هامەرز پارەیەکی زۆرییان لە فرۆشتنی دیکلان رایس بە ئارسناڵ دەستکەوت. ماوەیەکە بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێن تاوەکو ئەمڕۆ ئەلڤارێزی مەکسیکی بە 38 ملیۆن پاوەند پەیوەندی پێوەکردن.

دەیڤس مۆیس سەبارەت بە یاریزانە تازەکەی وتی

“هێڵی ناوەڕاست ئەو پێگەیە بوو کە پێویستمان بە بەهێزکردنی بوو. بە هاتنی ئەلڤارێز ئەو کێشەیەمان نامێنێت. ئەو یاریزانێکی بەئەزموونە کە سەرکەوتنی گەورەی لەسەر ئاستی یانە و هەڵبژاردەکەشی بەدەستهێناوە”.

وێستهام تا بەر لەم گرێبەستە هیچ چالاکییەکی کڕینی نەبوو لە  گواستنەوەی هاوینەدا سەرەڕای  کۆکردنەوەی 156 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی رایس، سکاماکا، ڤلاسیج و ماسواکو.

May be an image of 1 person, playing football, playing soccer and text

بابەتی زیاتر

Back to top button