بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ نوێترین بڕیاری خۆی بە پاریس راگەیاندووە

Yariga App

یاریگا-کیلیان ئێمباپێ چاوی بە ناسڕ خلێفی کەوتووە و راستەوخۆ قسەیان کردووە بەڵام ئەمە لە کێشەکانی نێوانیانی کەمتر نەکردووە.

بەگوێرەی لێ پاریسیانی فەڕەنسی، رۆژی سێ شەممە، یاریزانە یاخییەکە و خلێفی خاوەن چاوییان بەیەک کەوتووە، تێیدا ئێمباپێ  بڕیاری کۆتایی خۆی بە سەرۆکەکە راگەیاندووە و توویەتی دەمێنمەوە.

خلێفی لە وەڵامدا پێی گوتووە رێگەی پێنادرێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکە بکات ئەگەر بڕیارەکەی نەگۆڕێت.

پاریس سوورە لەسەر قسەی خۆیی و دەڵێت دەبێت گرێبەستەکەت تازە بکەیتەوە لە بەرامبەردا ئێمباپێ جار دوای جار تازەکردنەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەمساڵیش لە پاریس دەبم و ساڵی دواتر دەڕۆم.

تا ئێستا روون نیە، بڕیاری ئێمباپێ هەڵوێستێکی تەکتیکییە و دەیەوێت هاوینی ئەمساڵ بچێتە مەدرید یاخود ئامادەیە تەواوی وەرز لەسەر کورسی یەدەگ بەسەرببات و یانەکە جێنەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button