ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هاری کەین پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی هاری کەین، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە دوایین ئۆفەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رازیبوو.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو دەیڤد ئۆرنشتاین لە پێگەی زە ئاتڵێتیک بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام بە ئۆفەری چوارەمی بایرن میونشن رازیبووە و شازادە هاری پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکە دەکات.

باڤارییەکان لەم مێرکاتۆیە 3 ئۆفەری جیاوازیان پێشکەش بە تۆتنهام کردبوو، بەڵام دانیال لیڤی سەرۆکی یانەکە هەر سێ ئۆفەرەکەی رابردووی رەتکردبووەوە و بە هیچیان رازی نەبوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئۆرنشتاین، لە چوارەم ئۆفەر یانە ئەڵمانییەکە بڕی پارەکەی بەرزکردووەتەوە بۆ 110 ملیۆن یۆرۆ و زیادکراوەکانیشی لەگەڵدا دەبێت، ئەم ئۆفەرش تەواو رازیکەر بوو بۆ سپێرز، راستەوخۆ بەڵێیان بۆی کردووە.

یاریزانە تەمەن 30 ساڵانییەکە تەنیا 12 مانگی ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام، یانە ئینگلیزییەکە بەهۆی ترسی لەدەستدانی بە بێبەرامبەر ناچار بوو لەم مێرکاتۆیە بە نرخێکی باش دەستبەرداری ببێت.

شازادە کەین لە میوشن دەبێت بە شوێنگرەوەی سادیۆ مانێ، کە یاریزانە سەنیگالییەکە ئەڵمانیای بەرەو نەسڕی سعودی بەجێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button