ئینگلتەرایاریگا

درێسی دووەمی مانچێستەرسیتی نمایش کرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی درێسی دووەمی یانەکەی نمایش کرد.

وەرزی نوێی پریمەرلیگ سبەی دەست پیدەکاتەوە ویانەی مانچێستەر سیتی لە کاتژمێر 10 شەو رووبەڕووی یانەی بێرنلی دەبێیتەوە، دەبێتە یەکەم یاری لە وەرزی نوێی پریمەرلیگدا.

خوێندکارەکانی پیپ گواردیۆلا، لە وەرزی رابردوودا سێ ناسناوی مێژوویییان بەدەستهێنا، ئەمساڵ بەدوای نازناوی زیاتردا دەگەڕێن. ودەیانەوێت جامی گەرەتر و بە بەهاتر بەدەست بهێنن. ئەوان وەک رێزێک بۆ دەسکەوتەکانی وەرزی پێشوویان و بۆ بەدەست هێنانی دەسکەوتی زیاتر لە وەرزی نوێدا، بە درێسێکی جیاوازی لەدەرەوەی یاریگای خۆیان دەچنە ناو یاریگاکانەوە، ئەو درێسەش ئەمڕۆ لە لایان پەڕەی فەرمی یانەکەوە نمایش کرا.


کۆمپانیای پوما کە ئەمساڵ دیزاین و بەرهەمهێنانی جلوبەرگی سیتی دەکات، رەنگی ماڕۆنی و نووسینی ئاڵتونی بەکارهێناوە بۆ دیزاینکردنی درێسی دووەمی ئەم تیمە تاوەکوو تێکەڵەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش پێشانی جیهان بدات.

رەنگی درێسی دووەمی مان سیتی نزیکە لە سپی و هێڵی چوارگۆشە لەسەر درێسەکە نەخش کراوە. لۆگۆی پوما و ناوی سپۆنسەر و تەنانەت لۆگۆی سیتی لەم درێسەدا بە رەنگی ئاڵتونی دانراون بۆ رێزگرتن لە سێ جامەکەی پێپ گواردیۆلا لە وەرزی رابردوودا کە مێژوویترین وەرزی ئەم تیپە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button