ئیتاڵیا
سامارژیچ بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی گەیشتە شاری میلان
یاریگا
لازار سامارژیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی ئۆدێنیزی ئیتاڵیا بە مەبەستی واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان، گەیشتە شاری میلان.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری ئۆدێنیزی رازی بووە بەرامبەر جۆڤانی فابیان و هەروەها نزیکەی 18 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری لازار هێرشبەری سڕبی یانەکەی بێت، بۆیە ئەو یاریزانە بە مەبەستی واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئازۆری گەشتی شاری میلانی کردووە.
لەلایەکی دیکەوە جیانلوکا دی مارزیۆ و گازێتا دیلۆ سپۆرت پێشتر بڵاویان کردووەتەوە، ئینتەرمیلان لەگەڵ ئودینێزی ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی بەشێوەی خواستن لازار بگوازنەوە و بە مەرجی کڕینەوەی ناچاری بە شێوەی هەمیشەیی.