ئیسپانیا

رۆدیگەر باسی راگرتنی هالاند دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ رودیگەر بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە پرسگەلێکی جۆراوجۆری وەک کۆنتڕۆڵکردنی ئێرلینگ هالاند و رەگەزپەرستی و ژیانی ئیسپانیا کرد.

ئەم بەرگریکارە ئەڵمانییە لەم دواییانەدا چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا کە پێگەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە و تیایدا باسی لە خواستی خۆی کرد بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید.

سەبارەت بە کۆنترۆلکردنی هالاند لە چامپیۆنزلیگدا روونکردنەوە بدە

بە تەواوی هەستم بە ئارام بوونەوە کرد، دەزانم ئەگەر لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە 100% ئامادە بم چەندە باش دەتوانم بدرەوشێمەوە، ئەو یارییەش بەو شێوەیە دەرچوو کە من خۆم دەمویست. لە رۆژانی پێش یارییەکەدا میدیاکان گومانیان هەبوو کە ئایا دەتوانم هالاند کۆنترۆڵ بکەم. گومانێکی زۆر لە سەرمن هەبوو و منیش ئەوەم پێ خۆش بوو، کاتێک گومانم باشتر دەتوانم تواناکانم دەرخەم.

ئایا لە ئیسپانیا رەگەزپەرستی هەیە؟

ئەگەر لێم بپرسن ئایا لە ئیسپانیا رەگەزپەرستیم بینیوە، وەڵامم نەخێرە. لە یارییەکەدا لەگەڵ کادیز تێنەگەیشتنێک هەبوو کە دەگوترا ئەوان رەگەزپەرستن بەرامبەرم، بەڵام هیچ شتێکی خراپم نەبیست. بەڵام ئەگەر لێم بپرسن ئایا ڤینیسیۆس جونیۆر رووبەڕووی دەبێتەوە یان نا، وەڵامەکەم روونە. بەڵێ ئەو زۆر رووبەڕووی رەگەزپەرستی دەبێتەوە. کاتێک کەسێک بەو شێوەیە سوکایەتی پێدەکات، وەک ئەوە وایە سوکایەتی بە من کردبێت. تەنانەت ئەگەر راستەوخۆ بەمنیسی نەکردبێت. بێگومان ئەم کێشەیە تەنها لە ئیسپانیا نییە، لە هەموو شوێنێکی جیهان بوونی هەیە.

ئایا خەڵکی ئیسپانیا رەگەزپەرستن؟

رەگەزپەرستی بەهۆی نەبوونی پەروەردەوەیە. من هەمیشە ئەمەم گوتووە و هەمیشە دووبارەی دەکەمەوە. راست نییە بڵێین ئەمانە ئیسپانین، بەڵکو کۆمەڵێک گەمژەن. زۆرێک لە ئیسپانییەکان هەن کە تەحەمولی رەگەزپەرستی ناکەن. گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە رەگەزپەرستەکان لەم وڵاتەدا لە کەمینەدان. بەڵام دەبێت ئەویش نەمێنێت.

چۆن کۆتایی بەم کێشەیە بهێنین؟

تەنها ئەوەندە دەتوانم بڵێم منداڵەکانتان لە قوتابخانە پەروەردە بکەن. زۆر گرنگە هەمووان بزانن کە هەموومان یەکسانین.

چۆن خۆت بۆ هەر یارییەک ئامادە دەکەیت؟

من موسڵمانم. باوەڕم بە خودا هەیە و هەر بۆیە حەزم لە نوێژکردنە پێش یارییەکان. دوعا دەکەم هەموو یاریزانەکان و هاوڕێکانم و رکابەرەکانم ئازاریان نەچێژن و هەروەها دوعا بۆ هەموو خەڵکی ناو یاریگاکەش دەکەم. پێش یارییەکە پێویستم بە کاری تایبەتی زۆر نییە، تەنها دوعا دەکەم.

ژیان لە مەدرید چۆنە؟
من زۆر دڵخۆشم. من زۆر حەز بە خواردنی جۆراوجۆر دەکەم. من خواردنی ئیسپانیم زۆرحەز لێیە، هەرچەندە زۆرێک لە خواردنەکانیان گۆشتی بەرازیان تێدایە، کە بەهۆی ئایینەکەمەوە ناتوانم بیخۆم. لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەوەی زۆرم پێ خۆشە ئەوەیە کە خەڵکی نەتەوە جیاوازەکان لەم وڵاتەدا بە ئارامی دەژین. خەڵکی ئەمریکای باشوور، ئەمریکییە ئەفریقییەکان، ئیسپانیەکان هەموویان لە لای یەک بە ئاشتی دەژین.

بابەتی زیاتر

Back to top button