لە کوێ و چۆن سەیری یارییەکانی خولی سعودی و نەسر بکەین؟

یاریگا –
خەریکە وەرزی نوێی خولی رۆشەنی سعودیە دەستپێدەکات، هەمووان تامەزرۆی سەیرکردنی یارییەکانی ئەستێرەکانی خولی سعودین و لە سەرووی هەموویانەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ.
ئەگەر تاوەکو ئێستا نەتزانیوە چۆن و لە کوێ سەیری یارییەکانی نەسر و یانەکانی دیکەی خولی سعودی بکەیت، ئەوا تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم بابەتەدا، تەواوی وردەکارییەکان دەخاتەڕوو.
لە کام ستریم و کەناڵ سەیری یارییەکانی خولی سعودی بکەم؟
ئەپلیکەیشنی شاهد خاوەنی مافی گواستنەوەی ئۆنڵاینی وەرگرتووە، دەتوانیت بە داونڵۆد کردنی ئەپلیکەیشنەکە، مانگانە بە نزیکەی 8 دۆلار، سەیری تەواوی یارییەکان بکەیت.
جیا لە ئەپلیکەیشنی شاهد، خولی سعودی لە چەندین کەناڵی گەورەی جیهانی پیشان دەدرێت و لە دوای گواستنەوەی رۆناڵدۆ، هاوکێشەی خولەکە بە تەواوی گۆڕا.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تۆڕی هەواڵی ESPN یارییەکان دەگوازێتەوە و لە بەریتانیاش تۆڕی هەواڵی DAZN یارییەکان دەگوازێتوە و سکای سپۆرتیش لە یوتیوب یارییەکان دەگوازێتەوە، تەنیا بۆ بەریتانیا.
کۆمپانیای وەرزشی سعودی (SSC) مافی گواستنەوەی تەواوی یارییەکانی خولی سعودی، جامی شا و جامی سوپەری کڕیوەتەوە.
| وڵات | ستریم – کەناڵ |
|---|---|
| ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ESPN |
| بەریتانیا | Sky Sports |
| ئیتاڵیا | SportItalia |
| فەرەنسا | لیکیپ |
| هەرێمی کوردستان | SSC |
| رۆژهەڵاتی ناوەڕاست | SSC |
| نێودەوڵەتی | شاهد |
یارییەکانی نەسر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەوادارێکی زۆری لە هەرێمی کوردستان هەیە، گرنگترین یارییەکانی مانگی داهاتووی نەسر بزانە.
| رێکەوت | یاری | پاڵەوانیەتی | کات |
|---|---|---|---|
| 9 – ئاب | شوڕتە VS نەسر | جامی شای سەلمان | 18:00 |
| 14 – ئاب | ئیتیفاق VS نەسر | خولی رۆشەنی سعودیە | 21:00 |
| 18 – ئاب | نەسر VS تەعاون | خولی رۆشەنی سعودیە | 21:00 |
| 22 – ئاب | نەسر VS دیاری نەکراوە | پاڵاوتنی چامپیۆنزلیگی ئاسیا | 20:20 |
| 25 – ئاب | فەتح VS نەسر | خولی رۆشەنی سعودیە | 21:00 |
| 29 – ئاب | نەسر VS شەباب | خولی رۆشەنی سعودیە | 21:00 |
| 2 – سێپتێمبەر | حەزم VS نەسر | خولی رۆشەنی سعودیە | 21:00 |



