ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

نرخی بلیت و پاکێجی یارییەکانی پرێمەرلیگ چەندە؟

Yariga App

یاریگا –

پرێمەرلیگ تاوەکو ئێستا بەهێزترین خولە لەسەر ئاستی جیهان، خولێکە پڕە لە دراما و جووڵەی خێرا، ئەمەش وایکردووە، یانەکانی پرێمەرلیگ زۆرترین هەواداریان لە جیهاندا هەبێت و لەڕووی بازرگانیشەوە، قازانجێکی زۆر بکەن.

یانەکانی مانچێستەر سیتی، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و لیڤەرپوول کە لە چەند ساڵی رابردوودا ناوێکی دیاری نێو چامپیۆنزلیگ بووە، پێشتریش یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ و چێڵسی بەردەوام قاچێکیان لە قۆناخە کۆتاییەکانی چامپیۆنزلیگ بووە.

زۆربەی هەوادارانی وەرزشی، خەونیان ئامادەبوونە لە یارییەکی پرێمەرلیگ، بەڵام پێش ئەوە، تۆڕی وەرزشی یاریگا تەواوی وردەکارییەکان لەبارەی نرخی بلیت و پاکێجی یارییەکانی پرێمەرلیگتان بۆ روون دەکاتەوە. هەنگاو بە هەنگاو.

نرخی بلیتەکانی پرێمەرلیگ چەندە؟

نرخی بلیتی یارییەکانی پرێمەرلیگ بە چەندین فاکتەر بەندە، زۆربەی یانەکان بە گوێرەی تەمەن نرخی بلیتەکان دیاری دەکەن، بۆ نموونە نرخی بلیتی منداڵ و هەرزەکارێک، لەگەڵ کەسێکی بەتەمەن و خوێندکارێک جیاوازە، بەڵام ئەمەش هاوتەریب نییە لە نێوان تەواوی یانەکان.

یانەکان، کورسییەکانی یاریگایان بەسەر چەندین زۆن دابەش کردووە، ئەمەش بۆ ئەوەی نرخی جیاوازیان لەسەر دابنێت.

نرخی بلیتی یانەکانی پرێمەرلیگ 2023-24

یانەیاریگانرخ
ئارسیناڵئیمارات£28.50 – £103.00
ئاستۆن ڤیلاڤیلا پارک£48.00 – £80.00
بۆرنمسڤیتاڵیتی£28.00 – £53.00
برێنتفۆردجی تێک کۆمیونتی£30.00 – £65.00
برایتن & هۆڤ ئالبیۆنئەمێریکان ئێکسپرێس کۆمیونتی£30.00 – £65.00
بێرنلیتورف مۆر£16.00 – £60.00
چێڵسیستامفۆرد بریج£25.00 – £71.00
کریستال پاڵاسسێلهێرست پارک£48.00 – £58.00
ئێڤەرتنگۆدیسن پارک£55.00
فولهامکراڤن کوتەیج£25.00 – £50.00
لیڤەرپوولئانفیڵدڕۆد£9.00 – £60.00
لوتۆن تاونکێنڵوۆڕسTo be confirmed
مانچێستەر سیتیئیتیحاد£58.00 – £75.00
مانچێستەر یونایتدئۆڵد ترافۆرد£36.00 – £58.00
نیوکاسڵ یونایتدجەیمس پارک£32.00 – £70.00
نۆتینگهام فۆرێستسیتی گراوند£42.00 – £52.00
شێفیڵد یونایتدبرامۆڵ لەین£32.00 – £47.00
تۆتنهام هۆستپێرزتۆتنهام هۆتسپێرس£37.00 – £103.00
وێستهام یونایتدلەندەن£50.00 – £100.00
وۆڵڤزمۆڵینکس£35.00 – £63.50

هەرچەندە یانەکان پێگەی تایبەتیان بۆ فرۆشتنی بلیتەکان دروستکردووە، بەڵام هەندێ جار، هاندەران ناچار دەبن پەنا بۆ دەستی دووش ببەن، پێگەی وەک StubHub یەکێکە لە دیارترین پێگەکانی فرۆشتنی بلیتی یارییەکان، رەنگە هەندێ کات نرخەکانیش جیاوازی ئەوتۆیان نەبێت.

زۆر وریابە، کاتێک بلیتی لە پێگەی دەستی دوو دەکڕیت، دەبێ زۆر بە باشی مەرجەکان بخوێنیتەوە و لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بێت، تاوەکو دووچاری فێڵ نەبیتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button