ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا لەپێناو بارسێلۆنا فشار لە گواردیۆلا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی، داوای لە پێپ گواردیۆلا کردووە بەڵێنەکەی جێبەجێبکات و رێگە بە رۆیشتنی بدات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی، داوای لە پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەکەی کردووە رێگەی بدات لەم مێرکاتۆیە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بکات.

بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی پێشکەش بە بلوو موون کردووە، کە بۆ ماوەی وەرزیک بەشێوەی خواستن ناوبراو بگوازنەوە، لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی یاریزانەکە بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ.

بەپێی هەمان سەرچاوە، سیلڤا پێشتر لەگەڵ گواردیۆلا گفتوگۆی کردووە، داوای لە راهێنەرە ئیسپانییەکە کردووە رێگەی بدات ریزەکانی سیتیزن جێبهێڵیت.

ئەستێر پەپۆرتوگالییەکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی دوای بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ کاری ئەو لە مانچێستەر کۆتایی هاتووە، ئارەزوو دەکات لە کەتەلۆنیا درێژە بە کاروانی وەرزشی خۆی بدات، کە ژیانکردن لەو شارە خەونی خۆی و هاوژینەکەیەتی.

هەر بەپێی مۆندۆ، سیلڤا دڵنیایە ئەمە کۆتا دەرفەتە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بارسا بکات، بۆیە فشارێکی زۆر لە گواردیۆلا و یانەکەی دەکات تا بە ئۆفەری یانە ئیسپانییەکە رازیبن.

بێرناردۆ پێشتر بەڵێنی لە گواردیۆلا وەرگرتبووە، کە هەرکات ئۆفەرێکی شایستەیان پێبگات رێگەی بدەن بڕوات، بۆیە ئێستا داوا لە راهێنەرەکەی دەکات بەڵینەکەی بباتەسەر و رێگە بە چوونی بۆ یانەی خەونەکانی بدات.

بێرناردۆ لە هاوینی 2017 لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ سیتیزن، بە درێسی یانەکە 306 یاری کردووە، 55 گۆڵی کردووە و 59 گۆڵیشی درووست کردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی پرێمەرلیگ، 4 نازناوی کاراباو کەپ، 2 نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و 2 نازناوی جامی قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button