ئەرشیڤ

هۆکار چی بوو هەولێر دۆڕا

Yariga App

یاریگا-

جەلال سەعید – رۆژنامەنووسی وەرزشی

گوتارەکە گوزارشت لە رای نووسەر دەکات.

یانەی هەولێر بە ئاستێکی خراب دۆڕا.

هەر یەکەو بە شێوازێک و بیرو هزری خۆی باس دەکات.
زۆر گوترا و وەشێندرا.
ئاسایە منیش وەک هەمووان شتێک بەبیرو هزری خۆم بوەشێنم.
ڕاستە یانەی هەولێر ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستم بۆ ئەو مرۆڤەی بەناوی شارەزا دەروونی، ئەرکی ئامادەکردنی یاریزانان لە ڕووی دەروونی بۆ یاری کۆتایی پێسپێردرا بوو.
من ئەو پیاوە نا ناسم و نازانم کێیە بەڵام تێڕامانی خۆم لە روخسارو بینینی بۆ دەروونی هەر مرۆڤێک ئاسایی نییە.
وەک خۆم بە یەکێک لە هۆکارەکانی دەزانم.
جیاوازتر بیر دەکەمەوە و بەهۆکار دادەنێم.
ئامادەکردنی یاریزانان لە ڕووی دەروونی بەتەنها قسەکردن نییە بۆ یاریزانان، بەرنامەی دیکە تایبەت بۆ ئامادەکردن و ئەنجامدانی بۆ یاریزانان و تەواوی شاندی یانەکە هەیە.
زۆرێک پێانوایە خواردن هۆکاری سەرەکی ئەو شکەستە بووە، ڕاستە خواردن کاریگەری لە سەر یاریکردنی یاریزانان دەبێت.
مەڵەوانیش پێش یاری کاریگەری خرابی دەبێت.
هۆکارەکانی دۆڕاندن لێرەوە دەستی پێکردوە
ــ مامۆستای دەروونی
هیچێکم لەو بارەیەوە نەبینی بەسەر یاریزانان دیار بێت.
ــ دەستەی کارگێری
دەستەی کارگێری سەرکەوتوو نەبوو لە هەڵسوکەوتکردن لە سەر لایەنی دەروونی بە چوار دەوری یاریزانان.
ــ ڕاهێنەر
سەرکەوتوو نەبوو لە پلان و تەکتیک و ئامادەکردنی یاریزانان بۆ یارییەکی لەو شێوەیە.
ــ جەماوەر
فشارو پاڵا پەستۆی جەماوەرو نێزیک لە یاریزانان تاکو کاتی یارییەکە، کاریگەری خرابی بۆ سەر ئاستی یاریزانان دروست کرد.
ــ ڕاگەیاندن
ڕاگەیاندنی بەهەمان شێوەی جەماوەر پاڵا پەستۆیەکی قوسی خستە سەر یاریزانان و دەستەی هونەری.
ــ ڕاهێنەری توانای جەستەی (لیاقة بدنیة)
ئاستی توانای هێزی جەستەی یاریزانان لەو ئاستە نەدە بیندرا.
زۆرێک لەو خاڵانە فشاری خرابی بۆ دەروونی یاریزانان دروست کردبوو. ئەمەش بەجوانی لە یارییەکەد بەدی دەکرا. لێرەدا ئەرکی شارەزای دەروونی لە کوێ بوو؟
واتە هیچ کاریگەری نەبووە بەپێچەوانەوە لە بڕی پۆزەتیف بێت، نیگەتیف بوو.
دەتوانم بلێم هەموو ئەو خاڵ و پێوەرانە ئاستی یاریزانان لە یاریکردندا، لە ژێر خاڵی 50% بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button