ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤیدیۆ: جێگرەوەکەی ئۆنانا گەیشتە ئینتەر

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ یان سۆمەر گۆڵپارێزی بایەرن میونشن گەیشتە میلانۆ تاوەکو پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە بکات.

سۆمەر بۆ یەک وەرز بووە گۆڵپارێزی بایەرن پاش پێکانەکەی مانوێل نۆیەر بەڵام یانەکەی رەزامەندی دا بەرامبەر بە هەشت ملیۆن یۆرۆ بچێتە ئینتەر.

ناوبراو ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئیتاڵیا و راستەوخۆ پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجامدا. چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ یاخود سبەی گرێبەستەکە واژۆبکات و ببێتە جێگرەوەی ئەندرێ ئۆنانا کە بە 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد.

سۆمەر تەمەنی 34 ساڵە و هاوکات گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سویسرایە، پێشتر یاری بۆ یانەکانی بازلی وڵاتەکەی و میونشن گلادباخی ئەڵمانی ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button