چامپیۆنزلیگ، یەکێکە لە بەهێزترین پاڵەوانیەتییەکانی جیهان، ئەگەر بەهێزترین نەبێت! لە وەرزی رابردوودا چەندین ریکۆردی نوێ تۆمارکران، رووداوی لەبیرنەکراو هەبوون، زانیارییەکانت تاقی بکەوە.
کلیک لەسەر دەستپێکردن بکە.
#1. کێ یەکەم گۆڵی وەرزی 2022/2023ی کرد؟
.میسلاڤ، ئەستێرەی کرواتی لە خولەکی 13مدا لە بەرامبەر چێڵسی یەکەم گۆڵی وەرزەکەی کرد.
#2. رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی چ ریکۆردێکی لە یەکەم یاری وەرزی رابردوودا شکاند؟
ئەستێرەی پۆڵەندی یەکەم هاتریکی لەگەڵ بارسێلۆنا کرد، دوای تۆمارکردنی چوار هاتریک لەگەڵ میونشن و هاتریکێک لەگەڵ دۆرتموند. (لە چامپیۆنزلیگ).
#3. کیلیان ئێمباپێ لە تەمەنی 23 ساڵ و 317 رۆژدا لە بەرامبەر یوڤێ چەندەمین گۆڵی کرد؟
کیلیان 178 رۆژ لە لیۆنێل مێسی (ئەوکاتەی مێسی 40مین گۆڵی کرد) بچووکتر بوو کاتێک 40مین گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ کرد.
#4. کەریم بێنزێما لە چەند وەرزی یەک لە دوای یەکی چامپیۆنزلیگ گۆڵی کرد؟
کەریم یەکەم گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ لە ساڵی 2005 لە بەرامبەر رۆزبنۆرگ کرد.
#5. محەمەد سەڵاح لە بەرامبەر رەینجەرز بە چەند خولەک هاتریکی کرد؟
محەمەد سەڵاح لە یارییەکەدا یەدەک بوو، بەڵام توانی خێراترین هاتریک بکات و ریکۆردی بافێتیمبی گۆمێز لەگەڵ لیۆن بشکێنێت.
#6. کام یانەی ئیتاڵی لە گەڕی پێنجەمدا، بووە یەکەم یانەی ئیتاڵی 20 گۆڵ لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا بکات؟
لە دوای بردنەوەیان لە رەینجەرزی سکۆتلاندی، ناپۆلی بووە یەکەم یانەی ئیتاڵی 20 گۆڵ لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا بکات.
#7. کام یاریزان گۆڵی لە چوار یاری یەکەمی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوودا کرد؟
هالاند، کودوس و سانێ گۆڵیان لە سێ یاری یەکەمدا کرد، بەڵام بێڵینگهام گۆڵی لە چوار یاریدا کرد.
#8. کارلۆ ئانچێلۆتی لەگەڵ چەند یانە گەیشتووەتە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ؟
ئانچێلۆتی لەگەڵ یانەکانی ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان، میلان، بایرن میونشن و یوڤێنتوس گەیشتووەتە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
#9. ماکابی حەیفا بە ئەنجامی 2-0 لە یوڤێنتوسی بردەوە، دوا بردنەوەی یانە ئیسرائیلییەکە کام ساڵ بوو؟
ماکابی حەیفا لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2002 بە ئەنجامی 3-0 لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە.
#10. لە شەشەمین یاری مانچێستەر سیتیدا، ریکۆ لویس بووە بچووکترین یاریزان لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ بکات، ریکۆردی کێی شکاند؟
فاتی، رامیس و بێڵینگهام لە تەمەنێکی زۆر بچووک گۆڵیان کردووە، بەڵام کەریم بێنزێما بچووکترین یاریزان بوو و ریکۆ لویس ریکۆردەکەی شکاند.
#11. میلان و ئینتەر میلان گەیشتنە قۆناخی پێشکۆتایی، دواجار کەی بە یەکەوە گەیشتبوونە ئەم قۆناخە؟
میلان، یوڤێنتوس، ئینتەر و ریال مەدرید گەیشتبوونە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2002/2003.
#12. ئینتەر میلان زۆرترین کلین شیتی لە وەرزەکەدا هەبوو، چەند جار پارێزگاری لە گۆڵەکەیان کرد؟
ئاندرێ ئۆنانا یەکێک بوو لە باشترین گۆڵپارێزانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و هەشت جار پارێزگاری لە گۆڵەکەی کرد.
#13. پێپ گواردیۆلا چەند جار گەیشتووەتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ؟
پێپ گواردیۆلا چوار جار گەیشتووەتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. دوو جار لەگەڵ بارسێلۆنا و دوو جاریش لەگەڵ مان سیتی.