بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکێ کێشەی ڤێراتی چارەسەر دەکات و ئێمباپێش بە کراوەیی دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت بۆ وەرزێکی دیکەش مارکۆ ڤێراتی لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە.

یانەکانی هیلال و ئەهلی سعودی دەمێکە هەوڵ بۆ رازیکردنی ڤێراتی دەدەن، بەڵام یاریزانی نێودەوڵەتی ئیتاڵی، دەیەوێت بۆ 12مین وەرز لە پاریس بمێنێثەوە و ئامادەنییە کاروانێکی نوێ دەست پێبکات.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، ڤێراتی ئۆفەری یانەکانی سعودیەی رەتکردووەتەوە و بڕیاریداوە لە پاریس بمێنێتەوە، سەرەڕای دەستبەکاربوونی لویس ئێنریکێ، وەک راهێنەری نوێی یانە پاریسییەکە.

پێشتر رۆژنامەی لیکیپ نیگەرانی ڤێراتی لە دەستبەکاربوونی ئێنریکێ بڵاوکردبووەوە، بەڵام لە نوێترین راپۆرتیدا، باسی لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەی نێوانیان کردووە.

ئێستا ئێنریکێ کێشەی مانەوەی ڤێراتی چارەسەر کردووە، بەڵام رووبەڕووی قەیرانێکی دیکەی قووڵ دەبێتەوە، ئەویش چیرۆکی رۆیشتن و مانەوەی کیلیان ئێمباپێیە، کە تاوەکو ئێستا بژاردەی پەیوەندی کردنی بە ریال مەدرید، بەهێزترین بژاردەیە و بەمەش بۆشاییەکی زۆر لە پێکهاتەی ئێنریکێ دروست دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button