ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

برایتن نزیکە لە گەورەترین گرێبەستی مێژووی خۆی

یانەی برایتن هەڤ ئەلبیۆن نزیک بووەتەوە لەوەی محەمەد کودوس بکاتە گرانبەهاترین بۆندی مێژووی یانەکە.

لە سەرەتای هاوینەوە، گفتوگۆ لە نێوان هەردوو یانەدا هەبوو بەڵام درێژەی کێشا تاوەکو ئەمڕۆ لەسەر 40 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتن. ئەوەی ماوەتەوە بەگوێرەی دەیڤد ئۆرنستاینی رۆژنامەنووس، رێککەوتنی برایتن و خودی یاریزانەکەیە.

برایتن مامەڵەکەی دواخست بەو هیوایەی سەرەتا فرۆشتنی مۆیس کایسیدۆ یەکلاببێتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ یانەیەک نەگەیشتووەتە ئەو پارەیەی داوایان دەکرد، هەربۆیە بڕیاریاندا بە بێ گوێدانە فرۆشتنی ئەو یاریزانە، هەوڵی هێنانی کودوس بدەن.

برایتن داوای لە 100 ملیۆن پاوەند دەکات بەڵام هێشتا روون نیە پاش کڕینی محەمەد کودوس ئامادەن نرخی ئەو یاریزانە داببەزێنن یاخود نا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button