بە فەرمی راسموس هۆیلوند پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد
یاریگا –
بە فەرمی راسموس هۆیلوندی دانیمارکی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتد کرد
کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی راسموس هۆیلوندی دانیمارکی و هێرشبەری پێشوی یانەی ئاتڵانتای ئیتاڵی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆ کردووە و یاریزانی نوێی شەیتانە سوورەکانە.
هەروەها تێچووی گرێبەستی هێرشبەرە تەمەن 20 ساڵانییەکە لەسەر مانچێستەر یونایتد 75 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەشێوەی زیادکراو.
🔴 Born to be United. #MUFC pic.twitter.com/YsJcIjMfCL
— Manchester United (@ManUtd) August 5, 2023
هەروەها گرێبەستی هێرشبەرە دانیمارکییەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت، هۆیلوند تا هاوینی ساڵی 2028 درێسی مانچێستەر یونایتد دەپۆشێت.
راسموس بە درێسی ئاتڵانتای ئیتاڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 34 یاری کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووست کردووە.
هاوکات رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، هۆیلوند ئامادە نییە بۆ یاریکردن، پێکانێکی بچووکی هەیە و چەند هەفتەیەکی دیکەی پێویستە بۆ چاکبوونەوە و ئامادەبوون بۆ یاریکردن
Rasmus Højlund sustained a small injury in pre-season with Atalanta. ⚠️ #MUFC
He’s not ready to play now — training as always but it will take “a few weeks” to reach match fitness. pic.twitter.com/0imVtrlMqN
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) August 5, 2023