ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی ڤاردیۆل پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستی لەگەڵ ڤاردیۆل واژۆ کرد.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی مانچێستەر سیتی بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی یۆشکۆ ڤاردیۆلی کڕواتی و بەرگریکاری پێشوی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆ کردووە و یاریزانی نوێی سیتیزنە.

تێچووی گرێبەستەکەی ڤاردیۆل 90 ملیۆن یۆرۆیە، کە ناوبراو بوو بە دووەم گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژوو لە دوای گواستنەوەی هاری ماگوایەر لە لێستەر سیتییەوە بۆ مانچێستەر یونایتد بە بڕی 92 ملیۆن یۆرۆ.

ڤاردیۆلی تەمەن 21 ساڵان بە درێسی لایپزیگ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 87 یاری کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووست کردووە.

دووجار لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بووەتە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا، لە مۆندیالی قەتەریش ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و سەرنجی گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشە.

گواستنەوەی ڤاردیۆل دووەم گرێبەستی پاڵەوانی ئەوروپایە لەم مێرکاتۆیە، لەدوای گواستنەوەی ماتیۆ کۆڤاسیچی کڕواتی لە یانەی چێڵسی لەندەنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button