یاریگا –
تا دێت لە دەستپێكردنەوەی یارییەكانی وەرزی نوێی 2023/24ی خولە بەهێزەكانی جیهان نزیكدەبینەوە.
زۆربەی یانە جیهانی و عەرەبییەكان لە ماوەی رابردوودا یەكەی مەشق و راهێنانی ئامادەكارییان بۆ وەرزی نوێ ئەنجامدا.
لەم بابەتەدا كاتی دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولە جیهانیەكان بزانە:
خولی ئینگلیزی ( پرێمەرلیگ ):
یارییەكانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لە بەرواری 11ی مانگی 8 كە دەكاتە هەینی داهاتوو دەست پێ دەكاتەوە.
یەكەم یاری لە نێوان بێرنلی و مانچێستەر سیتی دەبێت.
خولی ئیسپانی ( لا لیگا ):
یارییەكانی وەرزی نوێی لا لیگا لە بەرواری 11ی مانگی 8 كە دەكاتە هەینی داهاتوو دەست پێ دەكاتەوە.
یەكەم یاری لە نێوان ئەلمیریا و رایۆ ڤاییكانۆ دەبێت.
خولی ئیتاڵی ( سێریا ئەی ):
یارییەكانی وەرزی نوێی سێریا ئەی لە بەرواری 19ی مانگی 8 دەست پێ دەكاتەوە.
یەكەم یاری لە نێوان فڕۆنێنزی و ناپۆلی دەبێت.
خولی ئەڵمانی ( بۆندسلیگا ):
یارییەكانی وەرزی نوێی بۆندسلیگا لە بەرواری 18ی مانگی 8 دەست پێ دەكاتەوە.
یەكەم یاری لە نێوان بایرن میونشن و ڤێردەر برێمەن دەبێت.
خولی فەڕەنسی ( لیگ 1 ):
یارییەكانی وەرزی نوێی لیگ 1 لە بەرواری 11ی مانگی 8 دەست پێ دەكاتەوە.
یەكەم یاری لە نێوان نیس و لیل دەبێت.
خولی سعودی ( خولی رۆشەنی سعودی ):
یارییەكانی وەرزی نوێی خولی رۆشەنی سعودی لە بەرواری 11ی مانگی 8 دەست پێ دەكاتەوە.
یەكەم یاری لە نێوان ئەهلی و حەزم دەبێت.