یاریگا –
هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سویسرا تۆمارکرد و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیال.
ئەمڕۆ شەممە لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی ئافرەتان، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک شکستی بە هەڵبژاردەی سویسرا هێنا و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامەکە.
هاوکات ئەم یارییە ریکۆردێکی مێژووی بۆ وڵاتی نیوزلەندا تۆمارکرد، کە 43 هەزار و 217 کەس لە یاریگا ئامادەبوون بۆ بینینی یارییەکە، کە یەکەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتە لە یارییەکی تۆپی پێی پیاوان و ئافرەتان ئەو ژمارە زۆرەی هاندەر ئامادەی بینینی یارییەکبن.
HISTORY IN NEW ZEALAND 🇳🇿
Switzerland v Spain breaks the record for the biggest football attendance – men’s or women’s – in New Zealand history.
Another record tumbles at this FIFA Women’s World Cup™ 👏#FIFAWWC #OptusSport pic.twitter.com/vqBR9sq7XU
— Optus Sport (@OptusSport) August 5, 2023
ماتادۆر بە پێکهاتەیەکی بەهێز بەشداری جامی جیهانی ئەمساڵی کردووە و چاوی لە بەدەستهێنانی نازناوەکەیە، لە قۆناخی چارەکی کۆتایی رووبەڕووی براوەی یاری نێوان هۆڵەندا و باشووری ئەفریقا دەبنەوە
📌 La @SEFutbolFem alcanza por primera vez en su historia los cuartos de final de un Mundial y ya espera rival: Países Bajos o Sudáfrica#FIFAWWC pic.twitter.com/1R1qPbSvdT
— MARCA (@marca) August 5, 2023