ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: ئاکسێل دیساسی پەیوەندی بە چێڵسی کرد

Yariga App

یاریگا

ئاکسێل دیساسی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی مۆناکۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە، لەگەڵ بەرگریکاری یانەی مۆناکۆ گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانەیان بۆ ماوەی شەش ساڵ واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2029 گواستەوە ریزەکانیان.

بلوز دوای پێکانە قورسەکەی وێسلی فۆفانا و دوورکەوتنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگا، بڕیاریدا گرێبەست لەگەڵ بەرگریکاری فەرەنسی تەمەن 25 ساڵدا واژۆ بکات. دەیڤید ئۆرنشتاین، پەیامنێری متمانەپێکراوی گۆڤاری ئەتلەتیکی بەریتانی، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە تێچووی ئەم گواستنەوەیە 45 ملیۆن یۆرۆیە.

دیساسی لە یانەی پاریس سانجێرمان دەستیپێکردووە لە ساڵی 2016 بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ڕێنی فەرەنسی کردووە. دواتر لە ساڵی 2020 بەرامبەر 13 ملیۆن یۆرۆ چووە مۆناکۆ و لەم ماوەیەدا 129 یاری بۆ یانەکەی ئەنجامداوە و توانی 12 گۆڵ و 4 ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button